دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 25/03/2023

كاریگەری پەروەردە لەسەر مناڵ

ئەبڕاهام موحەمەد

هەر لە بافلۆفەوە تا فرۆید دەڵێن بچکۆلەترین شت کاردەکاتە سەر منداڵ کە تۆ بە حەیوانی تێدەگەیت،نەخێر منداڵ زۆر هەستیارە،ڕەنگە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا هەندێ خوڕەوشتی لێ دەرکەوێت کە لەسەردەمی منداڵیدا ڕویدابێت،هەر وەک فرۆید دەڵی کە زۆر ئاگاداری تەمەنی ٥ ساڵی سەرەتای منداڵەکانتان بن،چونکە لەو ٥ ساڵەدا چۆن پەروەردە بکرێت لە داهاتوشدا هەر بەو جۆرە دەبێت (بە رێژەیی وەریگرە).

تۆ ئێستا بە جۆرێک منداڵ پەروەردە دەدەیت قسەی پێدەڵێت کە لە قۆناغەکانی دواتری تەمەنیدا دەر دەکەوێت کە چ کارەساتێکت خوڵقاندوە،(کافکا) شەوێک دایک و باوکی دەریان کرد هەتا لە ژیاندا مابوو هەر باسی ئەوەی کرد کە مرۆڤ تاوەن بارە بەبێ ئەوەی کە تاوانکی هەبێت ئەمە لە سەرجەمی ڕۆمانەکانیدا ڕەنگیداوەتەوە.

(ئیتشکۆف) هاروهاجی دەکرد باوکی ناردیە لای کۆمەڵێک پۆلیس کردیانە سجنەوە،دەڵێت ئەم ٣ دەقە سجن کرام لەگەل چەتە و کەسانی خراپ،دەڵێت ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی کە ترسێک بچێتە دڵمەوە کە بۆ ئەوەی ٥٠ فیلم دەرکەم لەسەر ترس.

کەواتە بچوکترین شت(کە سلبی، نیگەتیف بێ) کە تۆ دەیبەخشتیت بە منداڵ دەماخ سست و شەرمنی دەکات و بە کۆمەڵێک کێشەوە گەورە دەبێت، چونکە منداڵەکان هی سەردەمێکن وەك سەردەمی تۆ نیەو، سەردەم و ڕەوشتێکی تازە یەتە کایەوە کە ڕوبەڕوی دەبێتەوە، بۆیە باوک و دایکی ئێستا بە ئاسانی ئەم ڕەوشتەی کە خۆی هەڵی گرتوە بەسەر منداڵەکەیدا دەی سەپێنێت، بۆیە مناڵەکەی توشی دەیان کێشە دەبێت کە دونیایەک پرسیاری لا دروست بوە هی سەردەمی تازەیەو ناتوانێت وەڵامیان بداتەوە،بۆیە نابێت منداڵ بە ئەقڵیەتی سەردەمی خۆت پەروەردە بکەیت.
قوتابخانەی یەکەمی پەروەردەکردنی مرۆڤ بریتییە لە "خێزان".

-سەرنجێك: من زۆرجار بە زمانێکی سادە ئەنوسم تا زۆرترین کەس "تێفکرینی هەبێ بۆی".

-بەهیوای باشی بۆ هەموو لایەك.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP