هەرێم نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له دێره‌زوور مووشه‌ك باران كرا، به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، بریندار له ریزی سه‌رباز و به‌ڵێنده‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌یه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی RTـی رووسیان راگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كێڵگه‌ی كۆنیكۆ له رۆژئاوای رووباری فورات له دێره‌زوور، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كانه له سووریا، به 15 مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
سەرچاوەکان ده‌شڵێن، ئاگر لە کێڵگەی کۆنیکۆ كه‌وتووه‌ته‌وه و ئاماژەیان بەوە کردووە، کە راپۆرتی پشتڕاستنەکراوه لەبارەی برینداربوونی سەرباز و بەڵێندەرانی ئەمه‌ریکاوە هه‌یه.
جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، تۆپباران لە نێوان هێزەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا له سووریادا هەیە.
سەرچاوەکان راشیانگه‌یاند، بنكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردوو کێڵگەی غازی کۆنیکۆ و کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لەخۆ دەگرێت، کە دوو گه‌وره‌ترین کێڵگەی نەوت و غازن لە سووریا.