دواین هەواڵ

وەرزش‌

 24/03/2023

خلیسكێنەی سەربەفر سەری نایگلیسمانی خوارد

هەرێم نیوز

هەڵسوکەوتی هەرزەكارانەی ناگلسمان بیانوویەکی بە بەڕێوەبەرانی بایرن میونیخ بەخشی بۆ ئەوەی سەبریان تەواو بێت دوای ئەنجامە خراپەکانی خولی ئەڵمانیا.

وەک هەمیشە یانەی بایرن میونیخ بڕیارێکی گەورەی بە شێوەیەکی کتوپڕ دا؛ جولیان ناگلسمان، گرانترین ڕاهێنەری لە مێژووی تۆپی پێدا، دوای نزیکەی دوو ساڵ کارەکەی دوریان خستەوە بڕیاری كارگێڕی بایرن میونیخ بۆ دەرکردنی جولیان ناگلسمان و کارکردن لەگەڵ تۆماس توخێل، زۆرێک لە هاندەرانی بایرنی تووشی شۆک کردووە و دەیانەوێت هۆکاری دەرکردنی ئەو ڕاهێنەرە تەمەن ٣٥ ساڵەی یانەكەیان بزانن.

بە وتەی ”فلۆریان پلێتنبێرگ لە سکای ئەڵمانیا”هۆکاری تەکنیکی بووەتە هۆی کۆتایی هێنان بە هاوکارییەکانی نێوان بایرن میونیخ و جولیان ناگلسمان. ڕەوتی نەرێنی لە خولی ئەڵمانی و گەشەنەکردنی یاریزانان لەنێویاندا یاریزانی بەتوانا و یاریزانە نوێیەکانی تیپ، لەنێویاندا سادیۆ مانێ، لە هۆکارە تەکنیکییەکانی بڕیارەکەی بایرن میونیخن بۆ دەرکردنی ناگلسمان. هەرچەندە شێوازی بەسەربردنی پشوەكەی ڕۆڵی هەبوو لە دەرکردنی ئەم ڕاهێنەرە لاوە ئەڵمانییە.

یولیان ناگێلزمان لە پشووی یارییە نیشتمانییەکاندا بۆ خلیسکێنە چووە نەمسا. ئەمەش یاریزانان و سەرۆکەکانی بایرن میونیخی تووشی سەرسوڕمان کردووە، چونکە دەبوو مەشق و ڕاهێنانەکان بۆ یاریزانە غەیرە نیشتمانییەکان بەردەوام بوایە.

ئامادەنەبوونی ناگلسمان لە مەشقەکانی باڤاریەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هۆکارێکی دیکە بوو بۆ ئەوەی بایرن میونیخ بەچاوی نەرێنی لە كارەكانی ناگلسمان بڕوانێت و شێوازەکەی بە ناپڕۆفیشناڵ زانیوە.

دەکرێت خلیسکێنەی سەر بەفر بە بەڵای خەڵکی باڤاریا هەژمار بکرێت. چەند مانگێک لەمەوبەر بوو کە مانوێل نۆیەر لە کاتی خلیسکانێی سەر بەفر قاچی شکا و تا هاوین لە ماڵەوە دەمێنێتەوە.

پێکانەکەی نۆیەر لە خلیسکانێی سەر بەفر بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونیخی توڕە کرد و بە گۆلپارێزە بەئەزموونەکە زۆر ڕەخنەی لێگیرا. لە کۆتاییدا یولیان ناگێلسمان هەمان کات بەسەربردنی پێشکەش کرد.

ناگلسمان تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونیخ هەیە، تا ئەو کاتەی تیپێکی نوێ دەدۆزێتەوە، مووچەی جیابوونەوە لە یانەکە وەردەگرێت.

جگە لە ناگلسمان، یاریدەدەرەکانیشی لە نێویاندا دینۆ تۆپمۆلەر لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. بەگوێرەی پێكەی ڕیڤۆلۆ، یانەی ڕیال مەدرید بە جددی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەم ڕاهێنەرە ئەڵمانییە دەکات بۆ ئەوەی لە ئەگەری ڕۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بیكاتە شوێنگرەوەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP