دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/02/2023

لە ئامەد دایک و کوڕێک دواى 101 کاتژمێر بە زیندویى رزگار دەکرێن

هەرێم نیوز

لە پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان دوای تێپەڕبوونی 101 کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەی مەرەشدا، دایکێک و کوڕەکەی بە زیندوویی رزگار کران.

ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاگوزاری لە ئامەد بەردەوامە و ئەمڕۆ هەینی، سەباحەت ڤارلی، تەمەن 32 ساڵ و کوڕەکەی دوای 101 کاتژمێر لە شارۆچکەی رەزان لە ناوەندی شاری ئامەد لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەیەکدا هێندرانە دەرەوە.

سەباحەت ڤارلی و سەرهەد ڤارلی کوڕی، کە تەمەنی 10 ساڵە، لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە چوارەمین رۆژی بوومەلەرزەکەی مەرەش ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە پارێزگاکانی رووها و کیلیس لە باکووری کوردستان و عوسمانییە لە تورکیا تەواو بوون؛ بەڵام لە حەوت پارێزگاکەی دیکە کارەکان بەردەوامن و هیوای رزگارکردنی لێقەوماوان کەم دەبێتەوە.

بەپێی دوایین ئاماری سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و رووداوی لە ناکاو (ئافاد) بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەش 18 هەزار و 342 کەس گیانیانلەدەستداوە و 74 هەزار و 242 کەسیش بریندارن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP