هەرێم نیوز
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان دوای به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد توانیان بكه‌رانی ڕوداوی ته‌قه‌كردن له‌ڕۆژنامه‌نوس (هێمن مامه‌ند) ده‌ستنیشان بكه‌ن و له‌ئێستاشدا دو تۆمه‌تباری دیكه‌ی هه‌مان روداو هه‌ڵاتون.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "شه‌وی 2ی ئه‌م مانگه ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوان هێمن مامه‌ند له‌گه‌ڕه‌كی عه‌قاری شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن دو كه‌سی ماتۆڕسوار كه دانیشتوی هه‌ولێر-بنه‌سڵاوه‌ن، به‌ناوه‌كانی ( ش،ر،م،س ) و ( س،ه،ر،م ) درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به دو فیشه‌ك برینداركرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌سه‌ر ئه‌م روداوه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 31/406 له‌یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی ڕوداوی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌رچوه و به‌پێی به‌ڵگه‌كان، ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌یان ده‌ستگیركراون و دو تۆمه‌تباری دیكه له‌ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه به‌ره‌و پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵاتون.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كۆی پیلانه‌كه‌یان به‌رنامه دارێژڕاوبوه بۆ تاوانێكی ڕێكخراو، مه‌به‌ستیان تیرۆركردنی چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند بوه".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاشكراشیكردوه، "له‌داهاتودا ورده‌كاری پیلانه‌كه و زانیاری له‌سه‌ر بكه‌رانی ئه‌م هه‌وڵی تیرۆركردنه بۆ ڕای گشتی ده‌خاته‌ڕو".