هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتیان، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ( ٤/٩/٢٠٢٥ ) تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنوری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبیتە (24) كاتژمێری.
دەشڵێت: دوای تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی ئێوارەی ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە پێدانی کارەبای بەردەوام کە ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار هاوبەشی کارەبایە.
پێشتریش پێنج شەممەی رایردوو کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوەبەری كارەبایان بە (24) كاتژمێری.
بەگشتی لە پارێزگای سلێمانی (372) هەزار هاوبەشی کارەبا و (1.500.000) ملیۆن هاوڵاتی سلێمانی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوون و كارەبایان بوە بە (24) كاتژمێری ، هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی (٦٠٢) موەلیدە کوژاوەیەوە.