هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری ئەمهریکا رایگەیاند، بە فەرمانی جۆ بایدن سهرۆكی ئهمهریكا بۆردومانی ژمارەیەک حەشارگەی داعشیان لە باکوری سۆماڵ کردووە و کۆمەڵێک چەکداری ئەو رێکخراوەیان کوشتووە.
لۆید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه بهوه دهكات، دوای بۆردومانی ژمارهیهك حهشارگهی داعش له باكووری سۆماڵ، چهند چهكدارێك كوژران، لەنێویاندا فەرماندەیەکی باڵای تێدایە بەناوی بیلال سوودانی، یەکێک بووە لە رێکخەرانی شانەنووستووەکانی داعش لە باکووری ئەفریقا.
ئەوەشى خستۆتەڕو، جگە لە بیلال سوودانی 10 چەکداری دیکەی داعشیان لە بۆردومانەکان کوشتووە، بەبێ ئەوەی زیان بە کەسانی سڤیل بگەیەنن.