هەرێم نیوز
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئەو کەسەی ماتۆڕسكیلی گه‌نجێكی له‌كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆدا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر بردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌باره‌ت به دزینی ماتۆڕسكیلێك، توانرا بگه‌ین به تۆمه‌تباری راسته‌قینه و ده‌ستگیری بكه‌ین".
ئاماژەی بەوەش کرد، "تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع.ا.ع)ه و ته‌مه‌ن 17 ساڵه و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، دوێنێ ماتۆڕسكیلی گه‌نجێكی بردبو، پاش ده‌ستگیركردنی دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه و له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌دا گیراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، "له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا، 11 ماتۆڕسكیل له‌ناو شاری هه‌ولێر دزراون، 16 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ وێنه‌ی گه‌نجێك بڵاوكرایه‌وه كه كاری دلیڤه‌ری ده‌كات له‌شاری هه‌ولێر، پاش چونی بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌مزگه‌وتێك له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، ماتۆڕسكیله‌كه‌یان دزی، وێنه‌كانی ئه‌و گه‌نجه‌ش له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له به‌رپرسان و په‌رله‌مانتار و هاوڵاتیانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆئه‌وه‌ی ماتۆڕسكیله‌كه‌ی بۆ بكڕنه‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و گه‌نجه، ماتۆڕسكیله‌كه‌ی به‌قیست كڕیوه به‌مه‌به‌ستی كاری دلیڤه‌ری، ئه‌م مانگه قه‌رزه‌كانی له‌سه‌ر ته‌واو بوه، به‌ڵام ماتۆڕسكیله‌كه‌ی دزراوه.