دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 22/11/2022

گۆشەگیری

د.شیرین فواد -پزیشکی پسپۆڕی دەروونی گشتی

گۆشەگیری بەحاڵەتێکی دەروونی دادەنرێت،کە لەلایەن لێکۆڵەرانەوە پێناسە دەکرێت بە هەستکردن بەتەنهای زیاتر لەجارێک لە هەفتەیەکدا،کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە تاڵی و تەنهای و ڕەتکردنەوەی قەرەباڵغی،کەسانی گۆشەگیر زۆر پێویستیان بە هەڵسوکەوت کردنە لەگەڵ کەسانی تردا،بەڵام باری دەروونیان پەیوەندی کردنیان بە کەسانی دەووروبەر لەلا قوورس دەکات،مەرج نیە کەسانی گۆشەگیر هەمیشە تەنها بن، بەڵکو ڕەنگە هەست بە گۆشەگیری بکات تەنانەت کات خەڵکی لەچواردەوریاندایە.

٭نیشانەکانی گۆشەگیری:

لەکاتی هەستکردنی کەسەکە بە گۆشەگیری،دەکرێت هەست بە دڵتەنگی یان لەدەستدانی شتێکی گرنگ بکات،هەروەها هەستکردن بە گۆشەگیری بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی چەندین نیشانە،کە ئەمانەن:-

-بێتاقەتی. -هەستکردنی ناڕوون،یان بێ توانای لەتەرکیزکردن.

-کەم خەوی و خەوی پچڕ پچڕ و کێشەی تری تایبەت بەخەو.

-کەمی حەزی خواردن.

-هەستکردن بە نەبوونی باوەڕبەخۆبوون و لەدەستدانی ئۆمید و بەهای خود.

-حەزکردن بە نەخۆش کەوتن بەشێوەیەکی زیاتر،، ئازاری جەستەیی.

-هەستکردن بە دوو دڵی و بێزاری.

-زیادبونی ئارەزووی تەماشاکردنی زنجیرەو فیلمەکان بۆ ماوەیەکی درێژ.

٭ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە گۆشەگیری:

١-لەپەیوەندی دابوون لەگەڵ خێزان و هاوڕێ: پەیوەندی بەستن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکان تەنانەت ئەگەر لەڕێگەی ڤیدۆ یان پەیوەندی تەلەفۆنی بێت،ئەم پەیوەندیە لاوەکیانەش هەر جۆرێکی تری پەیوەندی کردنن،تەنانەت کورتەنامە یان بینینی کەسەکە لەڕێی شاشەکەوە دەکرێت یارمەتی باری دەروونی کەسانی گۆشەگیر بدات،هەروەها واباشترە ئەم پەیوەندیە بە دەوروبەر بکرێت بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە،بەهەمان شێوەی وەرگرتنی دەرمان و ڕاهێنانی وەرزشی.

٢-پەیوەندی کردن بەو یانانەی کەلای کەسەکە گرنگن: وەک یانەکانی خوێندنەوەی پەرتوک ویانەکانی گوێگرتن لە مۆسیقاو وە کۆمەڵەی یاینی و ڕۆحی،وەک مزگەوت و کەنیسەکان،یان پەیوەندی کردن بە کۆمەڵە ڕێکخراوەکانەوە، چونکە کاتێک کەسەکە تەنها بێت زیاتر تەرکیز دەخاتە سەرخۆی و زیاتر بیردەکاتەوە لەترس و پەشیمانێکانی،بەڵام کاتێک لەگەڵ کەسانی ترە بیری دەچێت بۆ شتانی دەرەوە.

٣-بەخێوکردنی ئاژەڵێکی ماڵی: ئەویش کاتێک کەسەکە توانای جەستەیی و ئەقڵی هەبێت بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی،کە دەکرێت ئەم بوونەوەرانە هاوڕێیەکی زۆرباشبن دژ بە گۆشەگیری،هەروەها چەندین سوودی جەستەیی و هەستی دەگەیەنێت بە کەسی توشبوو بەم کێشەیە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP