هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە تورکیا دەکات بۆ ئەوەی "بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە بکات و رێز لە یاسای نێودەوڵەتییەکان بگرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی11ی 2022، کریستۆفەر بێرگەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، پێویسته له هه‌موو حاڵه‌تێكدا مه‌ده‌نییه‌كان بپارێزرێن، دەشڵێت، ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له هه‌بوونی مه‌ده‌نی له ریزی قوربانیان ده‌كه‌ن، زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه.
داوایشی له توركیا كرد، وه‌ڵامی بۆ ئه‌و هێزانه به جۆرێك بێت، كه هاوڕێك و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێكردووه.