گەرچى دەستەواژەى ئۆپۆزسیۆن چەمکێکى دیموکراسییانەى سەردەمیانەى داهێنراوى رۆژئاوایە، بەڵام لە دێر زەمانەوە لە بەرامبەر دەسەتەڵاتە جۆراوجۆرەکاندا لە فۆرم و شێوەى جیاوازدا هەبووە، لە هەرجێگەیەک دەسەڵاتێک هەبوو بێت بۆنی تاکڕەوى، گەندەڵی، نادادپەروەریی هەبووبێت دەنگێکی ناڕازیی بوونى هەبووە با لە تاکە کەسێکیشدا خۆی نمایشکردبێت و جیلوەى دابێت ، هەربۆیە چەمکەکە دێرینەیە و ناکرێت ببەسترێتەوە بە سەردەم یان وڵات و تەنانەت کیشوەرێک یان نەتەوەیەکی دیاریکراویشەوە ، چەمکەکە گشتگیر و سەراپای مرؤڤایەتییە.
لە 19/5/1992 یەکەمین هەڵبژاردنى هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و سەرەنجام، براوەی یەکەم پارتى و دواى ئەویش یەکێتى بوو، بەپێى یاسای هەڵبژاردنەکانى ئەو کات هەر لایەنێک ئەگەر 7%ى دەنگەکانى بەدەست نەهێنایە مافى ئەوەى نەبوو یەک کورسی پێبدرێت و بەشدار بێت لە پەرلەمانى کوردستاندا، هەربۆیە بەهێزترین حیزب کە بزوتنەوەى ئیسلامی بوو نەیتوانی ئەو رێژەیە بەدەستبهێنێـت و بۆ ئەوەى ئەزموونی جەنگی براکوژیی سەرهەڵنەداتەوەو کوردستان نەشێوێتەوە و ئەزمونى پێشوو دووبارە نەکرێـتەوە.
ههڵبژاردنهكانى پهرلهمان و رابهرى گشتى بزووتنهوهى رزگاریخوازیى كوردستان، لهرێگاى دهنگدانى گشتى ونهێنى و راستهوخۆ، بهبهشدارى نزیكهى یهك ملیۆن دهنگدهر، كهنوێنهرایهتى زیاتر لهسێ ملیۆن ونیو هاوڵاتیان دهكرد، ئهنجامدرا، کەبههاوكارى وپشتیوانى چاودێرانى بیانى ودۆستانى گهلى كورد بهڕێوهچوو، سەرەڕای تێبینیەکان لەسەر پرۆسەکە، بەڵام بۆ ئەو قۆناغەى کورد و ئەزمونی گەورەترین پرۆسەى دیموکراسیەت سەرکەوتنى زۆرباشی تۆمارکرد.
بە پێى سایتى فەرمی پەرلەمانى کوردستان ڕێژەى دەنگەکان بەم شێوەیە بوو (پارتى 45.5% ، یەکێتى 43.61%، یەکگرتن – کە پێکهاتبوو لە حیزبی سۆسیالستى دیمموکراتى کوردستان و پارتى سەربەخۆیی کوردستان - 2.56%، یەکێتى دیموکراتى کوردستان و حیزبی شیوعی و بێلایەنەکان 2.17، لیستى ئیسلامییەکان 5.5%، پارتى گەلی دیموکراتى کوردستان 1.02%، لیستى سەربەخۆی دیموکراتەکان 0.05%) و کۆی هەموو دەنگەکان بریتى بوو لە (971953) دەنگ و ژمارەیەکی زۆر لە دەنگەکانیش بە ئەژمار نەکراو دانرابوون.
هەردوو لایەنى براوە (پارتى و یەکێتى) ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنى پەرلەمان بۆ نیواو نیو، کە ئەوکات ناوى لێنرا (پەنجا بە پەنجا)و پێکەوە پەرلەمانیان دروستکرد و بۆ ماوەیەک درێژەیان پێدا تا ئەو کاتەى دووبارە جەنگ بەرۆکی هەرێمی کوردستانى گرتەوەو پەرلەمان پەکی کەوت و بەداخەوە ئەزموونى دوو ئیدارەیی هاتە نێو فەرهەنگی سیاسەتى باشورى کوردستان و تا ئێستاش بەرۆکی بەرنەداوە.
ئەگەر ئەمە سەرگوزەشتەیەکی بچووک و خێرا و گێڕانەوەیەکی تاڵى ئەو سەردەمانە بووبێت ئەوا پێشەکییەکە بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونى ئەو دەنگە ناڕازییانەى ناوى خۆیان ناوە ئۆپۆزسیۆن و لە ڕاستیشدا نەیانتوانییوە ئەداى کارى خۆیان بکەن، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو ئەزمونەکەشیان شێواند، بەجۆرێک کە ئەستەمە بتوانرێت جارێکی تر بە ئومێد و چاوەڕوانییەوە بڕوانرێتە ئۆپۆزسیۆن بوون.
بههۆی ههڵگیرسانی شهری ناوخۆ، له2ی مایسی 1994 نهتوانرا ههڵبژاردنی خولی دووهم ئهنجامبدرێ، بهڵام پهرلهمانی كوردستان ههوڵێكی زۆری دا بۆ ئهوهی رێگا لهتهشهنهسهندنی ئاگری ئهو شهڕه ناوخۆییه بگرێ و 59 ئهندام بۆ ماوهی 101 رۆژ له هۆڵێكی نێو پهرلهمان دژی شهری ناوخۆ پهناگیری خۆیان راگهیاند، سهرهنجام شهڕی ناوخۆ پهرلهمانیشی كرده قوربانی و بۆ ماوهیهكی زۆر پهكی كهوت و نهیتوانی رۆڵی خۆی ببینێ و ئهركهكانی خۆی جێبهجێ بكات.
بهڵام دواجار بههۆی رێكهوتنامهی ئاشتی واشنتۆن كهلهساڵی 1998 بهئامادهبوونی وهزیری دهرهوهی ئهوسای ئهمریكا (خاتوو مادلین ئۆلبرایت) لهنێوان (مام جهلال و كاك مهسعود) ئیمزاكرا، پهرلهمانی كوردستان یهكی گرتهوه. له 4/10/2002 یهكهم كۆبوونهوهی یهكگرتنهوهی كرد و ههفتهیهكیش دوای ئهوه كۆبوونهوهی دووهمی یهكگرتنهوهی لهسلێمانی گرێدا.
نیگەرانییەکانی جەنگی ناوخۆ بووە هۆی سەرهەڵدانى ناڕەزایەتى و بەهۆی ئەو بۆشاییە گەورەى جەنگ دروستى کردبوو، ئیسلامییەکانى کوردستان کەوتنە قۆستنەوەى دۆخەکەو وەک ئەزمونی یەکەم ئۆپۆزسیۆن دەرکەوتن (هەرچەندە چەپ و کۆمۆنیستەکان نیگەرانى قوڵیان هەبوو، بەڵام نیگەرانییەکانیان نوخبەوی بوون و نەیانتوانیوو بیکەنە جەماوەریی هەربۆیە دەنگدانەوە و کاردانەوەى ئەوتۆی نەبوو)، ئۆپۆزسیۆن بوونى ئیسلامیەکان لە سەرەتاوە پێشوازی زۆری لێکرا، لەبەر ئەوەى ڕەخنەکانیان لە ئەداى حکومەت و پەرلەمان و ئەو ڕەوشەى لە کوردستان هەبوو، جێگەى سەرنجی خەڵکە نیگەرانەکە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنى پارەو پوڵێکی خێرخوازیی کەنداوى عەرەبی بوون،
هەربۆیە بە خێرایی خەڵکێکی زۆریان لەدەور کۆبوویەوە، سەرەڕای ئەوەى ژمارەیەکی زۆریش لە ئەندامانی یەکێتى و پارتیش لە ترسی گرتن و ڕاوەدوونانیش بەرگی ئیسلامیەکانیان پۆشیبوو، بەهەرحاڵ هێندەى نەبرد تەمی وروژاندنى هەستى خەڵک کۆتایی هات و ڕوبەڕووى ڕەخنەى توند بوونەوە بەوەى لە لایەکەوە خۆیان وەزارەتیان لەبەردەستدایە و بەشداریی حکومەتن، لە لایەکی تریشەوە ڕەخنەگرن و دەیانەوێت خۆیان وەک ئۆپۆوسیۆن نمایش بکەن، ئەمە بووە یەکەم بزمار لە تابوتى ئۆپۆزسیۆن و خەڵک کەوتە گومان و دوودڵی.
درێژە کێشانى ئەم دۆخە بۆ ئیسلامییەکان تا 25/9/2009 درێژەى کێشاو بزوتنەوەى گۆڕان لە هەناوى یەکێتى و کۆکردنەوەى دەنگە لیبراڵ و ناڕازییەکانى نێو ئیسلامیەکان پێکهات و لە هەنگاوی یەکەمدا توانى 25 کورسی بەدەست بهێنێت و وەک ئەو کات ناوی لێنرا بزوتنەوەکە توانى سوارى شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان ببێت و بۆشاییە ئیدارى و حکومیەکان بقۆزێتەوە، بەڵام هێشتا وەک پێویست نەیتوانى گشتگیرانە لە کوردستان بێتە پێشەوەو قورسایی خۆی لە ناوچەکانى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و دەروازەى ڕاپەڕین و کەمێک هەولێر و بە لاوازیش ناوچەى بادینان و ناوچە دابڕێنراوەکان نیشان بدات.
ئەوەى لێرەوە هەستى پێکرا گوڕوتینێکی زۆری جەماوەریی و پەرلەمانى بوو لەلایەن ئەندامانى ئەو بزوتنەوە تازەیەوە و هاوپەیمانى و نزیکبوونەوە لە ئیسلامیەکانیش هێندەى تر بووە جێگەى سەرنج، تا ئەو کاتەى دەستەواژەى پۆپۆلیستى سەرى هەڵدا و دەرکەوت کە ئەوەى گۆڕان بەدوایەوە بوو لە بوارى دروشم و تایتڵ و مانشێتى سەر ڕوپەری رۆژنامەکاندا وێنەى نەبوو، دروستکردنى کۆمەڵگەیەکی نمونەیی لەسەر کاغەز و شاشەى تەلەفزیۆن خەڵکی خستە نێو خەیاڵێکی قوڵ و خۆشەوە تا ئەو کاتەى لە هەڵبژاردنى2011 دا بەرەو پاشەکشە رۆشتن و جگە لەوەى کورسییەک کەمیان هێنا،
بەڵام نیگەرانیەکان و بۆشاییەکانى ئەو بزوتنەوەیە زیاتر دەرکەوت تا ئەو کاتەى لە هەڵبژاردنی 2014 بە دروشمی (بەرەودەسەڵات) چووە ناو حکومەتى هەرێمی کوردستان و پێکەوە سێ قۆڵی لەگەڵ پارتى و یەکێتى حکومەتیان پێکهێنا و لە نێو ئەنجومەنى پارێزگاکاندا بوونە دەسەڵاتى خۆجێی و چەندین پۆستى گەورە و بچوکیان وەرگرت، لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە تا دەگاتە بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەک پشکیان پێدرا، لە دواین هەڵبژاردندا کەلە10/10/2021 ئەنجامدرا بزوتنەوەى گۆڕان نەیتوانی تەنها یەک کورسیش بەدەستبهێنێت و ئیسلامیەکانی کوردستانیش جگە لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان دەنگی ئەوتۆیان بەدەست نەهێنا .
ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆنى کوردستان نەیتوانى ئەداى کارەکانى خۆی بکات و ئۆپۆزسیۆنێکى ئەرێنى بێت، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو ئەو ئومێدەى بۆ خەڵکیان هەڵچنیبوو هەمووى هەرەسی هێنا و لە ئێشتاشدا دەستەواژەو چەمکی ئۆپۆزسیۆن نەک هەر بایەخێکی ئەوتۆی نەماوە بەڵکو خەڵک بە گومانەوە لەدەستەواژەکە دەڕوانن و خەریکە واى لێبێت ببێتە وشەیەک خەڵک خۆی لێبپارێزێت، هەربۆیە دەنگی هەردوو هێزى کوردستان و لە پێشى هەموشیانەوە پارتی بەرەو هەڵکشان رۆشت و ئەوانەشى کە لافى سەرانى ئۆپۆزسیۆنیان لێدەدا سەرقاڵی خۆشگوزەرانى خۆیانن کە لەسایەى سەرى خەڵکی هەژار، کەمدەرامەت و خۆشباوەڕەکانەوە بەدەستیان هێناوە و لە ئێستاشدا نەک هەر لەسەر شاشەکان نابینرێن، بەڵکو وەک جاران نایەنە نێو خەلکیشەوە.