دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆخی سلێمانى لە نێوان دوو هەڵبژاردندا چى لە دەنگەکانى یەکێتى دەکات؟

هەرێم نیوز

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە ساڵی پار ئەنچامدرا، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتووشدا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانى عێراقیشى دێتە سەر، سەرەڕای ئەوەى دۆخی عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ دۆخی ناوخۆی هەرێمى کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازە، بەڵام دەنگدەرانى هەرێم وردبینانەتر بریار دەدەن، بۆ ئەوەى زیاتر لە بابەتەکە تێبەگەین دەبێت سەرنجێک لەو ڕوداوانە بدەین کە لە پارەوە تا ئێستا روویانداوە:

دەستگیرکردنى سەرکردەکانى ئۆپۆزسیۆن:

یەکێتی بەپێچەوانەی بانگەشەکانی کە کار بۆ ئازادی دەکات، بەڵام لە کرداردا بە پێچەوانەکەی دەکات، بۆ نموونە دەستگیرکردنى سێ سەرکردەى دیارى ئۆپۆزسیۆن لەو ناوچەیەى کە بکوژوببڕ خۆیەتى ئەوانیش بریتین لە، ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانى کوردستان و تا ئێستاش هیچ هەواڵێکی نییەو نەدراوەتە دادگا،لەپاش ئەو شاسوار عەبدولواحیدى سەرۆکی جووڵانەوەى نەوەى نوێ کە لە دواى چەند رۆژێک درایە دادگا و، دواتر بەشێکى زۆر لە ماڵوموڵکەکانى خرانە زیادکردنى ئاشکرا و فرۆشران، هەروەها هاوسەرۆکی پێشووى حیزبەکە و ئامۆزا و سەرۆکی بەرەی گەل لاهوری شێخ جەنگیی کە دەستگیرکردنەکەی کارەساتی لێکەوتەوە.

لالەزار چى لە دۆخی یەکێتى دەگۆڕێت؟

هەڵکوتانە سەر بارەگای سەرەکی بەرەی گەل لە هۆتێل لالەزار لە بەرەبەیانی رۆژى 22ـى ئابی 2025، لە لایەن ژمارەیەکی زۆر چەکداری حیزبی و حکومییەوە،شەوێکی سەخت بوو بۆ خەڵکی سلێمانی و  بووە هۆی نیگەرانی زۆرینەى خەڵک و تەنانەت بەشێکی زۆر لە یەکێتییەکانیش،کاریگەرییەکانى ئەوەندە زۆربوون کە بەشێک لە شرۆڤەکاران باوەڕیان وایە،
لەم هەڵبژاردنەدا کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان و دابەزینى دەنگەکانى ئەو حیزبە، تەنانەت لەناوخۆی خۆیدا نیگەرانى زۆر هەیەو بە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانیشەوە بە ئاشکرا دیارە.

قۆرخکردنى شوێنە گشتییەکان:

دیاردەیەکی نوێی بانگەشەى هەڵبژاردنی ئەمجارەى یەکێتی ئەوەیە،سەرجەم شوێنە ستراتیژ و گرنگ و بەرچاوەکانى شارەکان هەیە قۆرخیانکردووە بۆ کاندیدەکانی خۆیان و تەنانەت ڕێنماییەکانى هاتووچۆ پشتگوێخراون و سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان و سەر شۆستەکانیش کراون بە وێنەى کاندیدەکانى ئەوان و، پارت و لایەنەکانى دیکەیان لێ بێبەشکردوون، لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش نیگەرانى زۆری لێکەوتووەتەوە.

چارەنوسێکی نادیار:

 
بە گوێرەى بەراوردی شرۆڤەکاران، لە نێوان هەڵبژاردنەکانى پێشوو لەگەڵ ئەو هەڵبژاردنەى کە بڕیارە لە 11ـى تشرینى یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت،چاوەڕێدەکرێت دەنگەکانى ئەو یەکێتی بە شێوەیەکی بەرچاو بێتە خوارەوە، لەبەرامبەردا دەنگی لایەنەکانى دیکە لە سەروو هەموویانەوە پارتی دیموکراتى کوردستان بەرزببێتەوە، لەو سنوورە کە لە لایەن یەکێتییەوە بەڕێوە دەبرێت،ئەوەش بەهۆی ئەو هەمووە پرۆژەوەیە کە مەسرور بارزانی دەیانکاتەوە، بووەتە جێگای هەڵوەستەی هەموو خەڵک لەناویشیاندا خەڵکی سلێمانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP