هەرێم نیوز
بڕیارە کەمێکی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بدات. هاوکات، ناوی کاندیدانی پۆستە وەزارییەکان بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی لیستی ناوی کاندیدی پۆستە وەزارییەکان، کاندیدی پۆستە سیادییەکان بەم شێوەیە دەستنیشانکراون:
یەکەم: فوئاد حسێن لە پشکی پارتی بۆ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە دەستنیشانکراوە.
دووەم: حەیان عەبدولغەنی عەبدولزهرە دەبێتە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت.
سێیەم: محەمەد عەلی تەمیمیش دەبێتە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان.
چوارەم: تەیف سامی محەمەد بۆ وەزیری دارایی.
پێنجەم: سابت محەمەد سەعید رەزا بۆ وەزیری بەرگری.
شەشەم: فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر کاملیش بۆ وەزیری ناوخۆ.
حەوتەم: دکتۆر ساڵح مەهدی موتەلب بۆ وەزیری تەندروستی.
هەشتەم: ئیڤان فایەق یەعقوب بۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەران.
نۆیەم: رەزاق محێبس عجێمی بۆ وەزیری گواستنەوە.
دەیەم: عەون زیاب عەبدوڵا بۆ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو.
یازدەیەم: ئەحمەد جاسم سابر بۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
دوازدەیەم: ئەحمەد محەمەد حوسێن بۆ وەزیری وەرزش و لاوان.
سیازدەیەم: ئیبراهیم نامس یاسین بۆ وەزیری پەروەردە.
چواردەیەم: ئەسیر داود سلێمان بۆ وەزیری بازرگانی.
پازدەیەم: خالید شوانی بۆ وەزیری داد.
شانزدەیەم: زیاد عەلی فازڵ بۆ وەزیری کارەبا
حەڤدەیەم: هیام عەبود کازم بۆ وەزیری گەیاندن.
هەژدەیەم: حەباس جەبر عەبادە بۆ وەزیری کشتوکاڵ.
نۆزدەیەم: نعیم عەبد یاسر بۆ وەزیری خوێندنی باڵا.
بیستەم: خالد بەتال نجم بۆ وەزیری پیشەسازی.
بیست و یەکەم: ئەحمەد فکاک ئەحمەد بۆ وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار.
هاوکات، هەرچەندە باس لەوە دەکرێت بەنگین رێکانی لە پشکی پارتی دەبێتە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ڤیان سەبریش کە ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییە لە بەغدا، دەبێتە وەزیری ژینگە، بەڵام ئەو دوو ناوە لەناو لیستی کاندیدی پۆستە وەزارییەکاندا نین.