دواین هەواڵ

ڤیدیۆ‌

 20/10/2022

له‌نجه‌ دزه‌یی: په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتی له‌ هه‌ر یاسایه‌ك ده‌كات كه‌ ڕێگری له‌ گێجه‌لی سێكسی ده‌كات

محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20ـی10ـی 2022 زانكۆی سه‌لاحه‌ددین کۆڕبەندی هەراسانکردن و گێجەلی سێکسی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئه‌نجامدا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ به‌شداربووی كۆڕبه‌نده‌كه‌ بوو، ده‌ڵێت:" په‌رله‌مانی كوردستان هانی هه‌موو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه‌وا چالاكی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

له‌نجه‌ دزه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌رێم نیوز ڕایگه‌یاند، کۆڕبەندی هەراسانکردن و گێجەلی سێکسی كه‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌نجامی داوه‌، چالاكییه‌كی "هۆشیاری، یاسایی، په‌روه‌رده‌یی"ـه.

ده‌شڵێت:" هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ پێویسته‌ هه‌مووار بكرێته‌وه‌ یان هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك‌ ڕێگری له‌و تاوانانه‌ بكات یاخود هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاد بكات، ئێمه‌ وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتی ده‌كه‌ین و هانی هه‌موو زانكۆكانیش ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی چاڵاكی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

وتیشی، له‌په‌رله‌مانی كوردستان جگه‌ له‌وه‌ی كه‌وا له‌كۆنه‌وه‌ یاسای ساڵی 1969ـی ژماره‌ 111ـی عێراقی هه‌یه‌ كه‌ یاسای گێجه‌ل پێكردنی سێكسی وه‌ك تاوان هه‌ژمار ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م و پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌ی كوردستان به‌ڕووی جیهان شێوازی تاوانه‌كانیش گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دا هاتووه‌، به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئه‌و تاوانانه‌ به‌ڕێگه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و سۆشیال میدیا و ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌كرێ، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م منداڵان و ئافره‌تان قوربانیده‌ری ئه‌م ڕێگه‌یه‌ن.

 ڕوونیيشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2008 یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن هه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ گێجه‌لی سێكسی به‌ تاوان هه‌ژمار كردووه‌ و سزاشی بۆ داناوه‌. هه‌روه‌ها له‌هه‌موواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان دووباره‌ دڵنیایی ده‌داته‌وه‌ و به‌ تاوانی گه‌وره‌ هه‌ژماری كردووه‌ كه‌ سزای توندوتیژی بۆ دانراوه‌، به‌مه‌ش ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی تاوانباران سل بكه‌نه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP