د. كەریم شەریف قەرەچەتانی
بۆ كێشەكان ڕۆژ بەڕۆژ لەزۆر بوونە؟
زۆر جار لەناو خزمان یاخود شوێنە گشیتەكان یاخود لەدادگا پرسیای ئەوەم لێ دەكرێ مامۆستا زەواج لەگەڵ چ جۆرە كەسێك بكەم باشە؟
منیش زۆر جار پێیان دەڵێم : ژن بۆ خۆتانە
خۆتان باشتر دەزانن تەبیعەتەكان جیاوازن و زۆرجار ژنان یاخود پیاوان كێشەی گەورەیان دەبی لەگەڵ پیاوەكانیان سەردانمان دەكەن دەڵێن هۆكار چیە بۆ تووشی ئەو حاڵەتانە بوینە ؟
هەمووی لەئەنجامی بیرنەكردنەوە و زوو بڕیار دانە ئێستاش كە تووشی كێشە بووی دەبێ هەول بدەی ڕێگا چارەسەر بدۆزیەوە ، سەیری حالی دادگاكان بكەن گریانت بۆ دێ
ئەوەی باسی دەكەم چەند خاڵێكە پێوستە رەچاوبكرێ بۆ ئەوەی زەواجێكی تەندروست بەرهەم بێ
یەكەم: پێش هاوسەرگیری باش یەك بناسن، من ناڵێم هەموو رۆژ بەدوای پارك و باخچەو پیاسەبن بەس باش یەك بناسن ،كوری فلان باشە كچی فلان باشە قەینا دایك و باوكی باشە بەس مەرج نیە خۆی باش بێ،
دووەم:لەبەر خاتی ئەوەی رەحم بە كەسێك بكەی زەواج مەكە باشترە با هەر ئاوابی
سێیەم:لەبەر خاتری تەنهایی زەواج مەكە
چوارەم:لەبەر خاتری سەڵماندنی عشقەكەتان هاوسەر گیری مەكە
پێنج:لەبەر خاتری جنس و جوانی زەواج مەكەن،
تۆ ئێستا گەنجێكی جوانی و لەرووی جنسەوە لە قیمەی بەڵام ڕۆژێك دێ تۆ پیر دەبی ئەو جنس و جوانیەیی ئێستات نامێنی،
شەش:لەگەڵ ئەو كەسانە زەواج مەكە كە كێشەیان هەیە
حەوت:لەگەڵ كەسێك زەواج مەكە كە تەنیا جنسی لا گرینگە چونكە جنس شتێكی كاتیە كە جنست نەما تێت هەڵدەدا
هەشت:لەگەڵ كەسێك زەواج مەكە كە ڕەگەزی لە ڕەگەزی تۆ نزیكە پیاو دەبێ پیاو بێ ژنیش ژنانەبێ
نۆ:زەواج لەگەڵ كەسێك مەكە كە ئاڵوودەی شتێكی خراپ بوە لەبەر خاتری تۆ دوای زەواج وازی لێ دێنی
دە:لەگەڵ كەسێك زەواج مەكە كە لەماوەی ساڵێك دە ساڵی خۆشەوستیتان بەس شەرو بۆڵەو هەڵڵاتان بوە
یانزدە:هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك مەكە كە بۆ دایك و باوكی باش نیە،چونكە وەفای بۆئەوان نەبێ بۆ تۆشی نابێ
دوانزدە:كەزەواجت كرد لێمەگەرێ هاوسەرەكانتان لەگەڵ كەسانێك تێكەڵ بن، بە بەردەوامی كە لەهاوسەرەكانیان جیابونەتەوە، ئاوا خۆیان نیشان دەدەن كە ئازادن و دلخۆشن كەچی واش نین ،لەگەڵ ڕێزم بەس كاریگەری خراپیان دەبی لەسەری
سێزدە:ئەگەر پێت وایە زەواجت كردووە هاوسەركەت لەقیمەی خراپیە چاوەڕێ ئەوەی دەكەی منداڵێك بهێنیتە دونیا وەزعەكە باش دەبی دلنیات دەكەم خراپتر دەبێ،
چواردە:هەوڵدە زەواج لەگەڵ كەسێك بكە لەڕووی ئابوری و جوانی و ناشرینی، و بڕوانامەو لایەنی كۆمەڵایەتی لەخۆت نزیك بێ كورد دەڵئ لەقەدەر قاچت پێ ڕاكێشە
پانزدە:لەبەر خاتری دایك و باوكت زەواج مەكە،هیوادارم هەموو لایەك بێ كێشەو بەڵا بن.