هەرێم نیوز
وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیی 10 هەلی کار بەشێوەی گرێبەست بۆ خانەی ئارام لە ناحیەی شۆڕش بۆ توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، 10 هەلی کار رادەگەیەنێت، بەشێوەی گرێبەست بۆ خانەی ئارام لە ناحیەی شۆڕش.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوو توێژەری دەروونی، دوو توێژەری کۆمەڵایەتی، چوار چاو‌دێر و دوو کارگوزاریان بۆ ئه‌و خانه‌یه پێویسته.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، مه‌رجه پێشكه‌شكاران بۆ ئه‌و هه‌لی كارانه، دانیشتووی قەزای چمچەماڵ و ناحیەکانی بێت و هیچ كارێكی دیكه‌ی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكاران ده‌بێت له رەگەزی نێربن و مه‌رجی ته‌مه‌نیش بۆ توێژەران لەنێوان (24 بۆ 35) ساڵ بێت و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌بێت، بۆ چاودێران و كارگوزاران، له نێوان (24 بۆ 40) ساڵ بێت و بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان خوارتریان هه‌بێت.
فۆڕمی پێشكه‌شكردن لە باڵه‌خانه‌ی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ دەبێت و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن، رۆژی دوو شەمە (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوەی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، واته تا كۆتایی دەوامی رۆژی پێنج شەمە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022).