دواین هەواڵ

عێراق‌

 30/09/2022

مسته‌فا كازمی پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەرانی سبەینێ‌ دەكات

هەرێم نیوز  

بریارە سبەی شەممە، تشرینیەكان خۆپیشاندانێكی فراوان لەبەغدای پایتەخت ئەنجامبدەن و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش  لەپەیامێكدا داوایان لێدەكات هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن پۆ پاراستنی ئاسایش و داموده‌زگانی حكومەت.

مسته‌فا كازمی پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەرانی سبەینێ‌ دەكات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق،  لەپەیامێكدا داوا له‌ خۆپیشانده‌ران دەكات  هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن پۆ پاراستنی ئاسایش  گشتی و داموو دەزگاكانی وڵات.

لەپەیامەكەی كازمی ئەوەشهاتوە،  خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێكی ده‌ستوورییه‌ و داواشی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ ئه‌ركی خۆیان له‌ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌ران به‌ ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ن.

بریارە سبەی شەممە، بەبۆنەی تێپەڕبونی چوار ساڵ بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانی  تشرینیەكان خۆپیشاندانێكی فراوان لەبەغدای پایتەخت ئەنجامدەدەن. 
بزوتنەوەکانی تشرین لە بەغدا نۆ داواکارییان بۆ بەشداربوانی خۆپیشاندانەکەی سبەی بڵاو كردۆتەوە و  داوای پاراستنی ئاشتی خۆپیشاندانەکانيش دەکەن.




 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP