هەرێم نیوز
ئێران هەرەشە لەهێزەكانی ئەمەریكا دەكات و دەڵێت ، هەر هێرشێك بۆ سەردرۆنەكانمان لەلایەن ئەمهریکاوە بەتوندرین شێوە وەڵام دەدرێتەوە.
محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاندوە، ئەگەر ئەمهریکییەکان دژ بە درۆنەکانی ئێران لەئاسمانی هەرێمی كوردستان بجووڵێنەوە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وهڵامی ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی ئەمهریکا دەدەنەوە.
وتیشی، هێزە چەکدارەکانی ئیسلامیی ئێران زانیاریی تەواو و وردیان لەسەر بنکە سەربازییەکانی هەریر، هەولێر و دهۆک لە هەرێمی کوردستان هەیە.
دەشڵێت:" ئێران لە دۆخی ئێستادا تەنیا لە دژی ئەو لایەنانەی دەیانەوێ ئێران پارچەپارچە بکەن ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و هیچ کردەوەیەکی لە دژی ئەمهریکییەکان نەبووە."
ئاماژەی بەوەشكردوە، دانپێدانانی ئەمریکا سەبارەت بە خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێران بەو مانایەیە کە ئەوان پشتیوانی لە گرووپە جیاخوازەکانی دژ بە ئێران دەکەن و خەریکی هاوکاریکردنی ئەوانن.