هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی راپەڕین قەرەبوو بکرێنەوە.
بە گوێرەی نووسراوی ژمارە 3136 کە له رێکكەوتی 29-9-2022 بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرچووە، تیایدا هاتووە، "لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە مەمەڵەکردن، بڕیاریمان دا بە قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین کە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کەوتووەتە سنووری شارەوانییەکان.
ئەوەشخراوەتەڕو، هەر جوتیارێک لە بەرامبەر دوو دۆنم زەوی، بە پارچەیەک زەویی نیشتەجێبوون بە رووبەری 200 مەتر دووجا قەرەبوو دەکرێتەوە.
ئەو جووتیارانە پێشتر زەوییەکانییان کەوتووهتە سنووری شارەوانییەکان و داواکارییان ئەوە بوو کە قەرەبوو بکرێنەوە.