دواین هەواڵ

جیهان‌

 29/09/2022

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کوژراوە

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتییەکی ئەمریکی کوژراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری ڤیدانت پاتێڵ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، بەهۆی رەچاوکردنی پاراستنی نهێنی ناتوانێت هیچ لێدوانێکی زیاتر لەسەر دۆسییەکەبدات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، 28ـی 9ی 2022، ئێران چەند جارێک لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە. هەروەها ماوەی چەند رۆ‌ژێکیشە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات،  لە ئەنجامی ئەوە هێرشانەش لانیکەم 9 کەس کوژران و سەرووی 30ی دیکەش برینداربوون. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP