محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
مامۆستایه‌كی زانكۆ باس له پڕۆسه‌ی چاكسازی ده‌كات و ده‌ڵێت، پرۆسه‌كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش ڕۆیشتووه و حكومه‌تیش هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێیان ده‌كات.
د. مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د سلێمان، مامۆستای زانكۆ بۆ هه‌رێم نیوز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێیان ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر بته‌وێ پرۆسه‌یه‌كی وا گه‌وره به یه‌كجار ده‌ست پێ بكه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی ده‌بێت له‌لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه دژ به یاساكان كاریان كردووه.
ده‌شڵێت:" پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم باسی ده‌كه‌ن، پڕۆسه‌كه تا ڕاده‌یه‌كی باش پێشكه‌وتووه."
سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش، د. مه‌دحه‌ت وتى، به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه و ڕه‌نگه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به هه‌ڵه له ئۆپۆزسیۆن تێگه‌یشتبن، چونكه كاری سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه حكومه‌ت ده‌یكات، به‌ڵام لێره ئۆپۆزسیۆن هه‌مووی بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كاریدێنێت. هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو، ساڵ به ساڵ و مانگ به مانگ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له بوژاندنه‌وه‌ی ئیداری و ئابووری كوردستان ئه‌نجام داوه.
باسیی لەوەشكرد، ڕه‌خنه‌گرتن له‌پێناو بونیادنان كارێكی پیرۆزه، به‌ڵام ڕه‌خنه گرتن به‌و مانایه‌ی كه هه‌موو جوانییه‌كان له‌پێش چاوی هاوڵاتیان ڕه‌ش بكه‌یت كاره‌ساته، چونكه ناشیرینكردنی هه‌موو جوانییه‌كان، مانای ئه‌وه‌یه كه تۆ هیچت پێ نیه و گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ربگری هیچت پێ نابێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌یت.