ئا؛ دانا سلام/ رێنماییكاری ده‌روونی
1. پیاهه‌ڵدان و مه‌دحكردنی منداڵ له‌به‌ر چاوی كه‌سانی تر.
2. ره‌خنه نه‌گرتن له كه‌سایه‌تی منداڵ، به‌ڵكو له ره‌فتاره‌كانی.
3. له كاتی داواكارییه‌كانت هه‌وڵبده وشه‌كانی (ئه‌رك نه‌بێت، تكایه، ئه‌گه‌ر ده‌كرێـت...) به‌كاربهێنه.
4. هه‌وڵبده وه‌ك منداڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵ بكه‌یت، به گه‌وره نه‌یبینیت.
5. هاوكاری منداڵ بكه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی بڕیاره‌كانی خۆی بدات.
6. منداڵ فێره مه‌له‌وانی بكه.
7. سه‌باره‌ت به كاروباره‌كان پرسیاری لێبكه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆی ده‌رببڕێت.
8. له ماڵدا شوێنێكی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ دیاری بكه، كه پێداویستی و كه‌لوپه‌له‌كانی تێدا هه‌ڵبگرێت.
9. هاوكاری بكه له دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هاوڕێ گرتن.
10. منداڵه‌كه‌ت فێره ئه‌وه بكه كه بۆچوونه‌كانی خۆی ده‌رببڕێت و چۆنیش قسه بكات كاتێك كه‌سانێك دژی بوون.
11. فێری بكه كه چۆن خۆی به‌سه‌ر خۆیدا به ئاگا بێت و ئه‌رك و كاره‌كانی جێبه‌جێ بكات.
12. فێری بكه بتوانێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.
13. هه‌وڵبده منداڵه‌كه‌ت فێره هه‌ندێ جۆری ئاسانی چێشت لێنان بكه‌یت.
14. فێری بكه چۆن و چی بكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هاوپۆلییه‌كانی.
15. هانی بده كه بتوانێت پرسیار بكات.
16. وابكه هه‌ست به پێگه‌ی خۆی بكات له نێوان براده‌ره‌كانی.
17. فێری بكه‌ن هۆكاری بڕیاردانه‌كانی بزانێت.
18. له‌یه‌كه‌م رۆژی چوونه قوتابخانه‌ی له‌گه‌ڵی به.
19. چیڕۆكی بۆ بخوێنه‌وه.
20. هه‌وڵبده منداڵه‌كه‌ت له ماڵه‌وه رۆڵی مامۆستا بگێڕێت و تۆش رۆڵی قوتابی.
21. فێری بكه چۆن شته‌كان ره‌تبكاته‌وه و بڵێت نا له‌كاتی پێویست.
22. فێری بكه چ كاتێك وه‌ربگرێت و چۆنیش ببه‌خشێت.
23. فێری بكه كه بتوانێت به‌رگری له‌خۆی و جه‌سته‌ی خۆی بكات.
24. كات و ده‌رفه‌تی پێبده بۆ كار و داواكانی.
25. هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌ی لێمه‌كه.
26. فێری بكه چۆن بتوانێت روبه‌روی شكسته‌كان ببێته‌وه
27. پێشتر و زووتر سه‌باره‌ت به‌كاره‌كان ئاگاداری بكه‌وه و پێی رابگه‌ینه.
28. فێری بكه كه چۆن بتوانێت سه‌باره‌ت به گومان و ناراستییه‌كان پرسیار بكات.
29. فێری بكه كه چۆن بتوانێت سه‌رمایه‌گوزاری بكات له ماڵ و پوڵدا.
30. هه‌وڵبده له‌پێشچاوی شتی نوێ تاقیبكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به به‌رجه‌سته‌یی ببینن.
31. فێری بكه كه كه‌لوپه‌كانی چاك بكاته‌وه و رێكیان بخات.
32. هه‌وڵبده فێری خه‌ون و ئامانجی بكه‌یت، هه‌روه‌ها هانی بده بۆ به‌ده‌ستهێنانی.
33. فێری بكه چۆن به‌رپرسیاره‌تی ره‌فتاره‌كانی بگرێته ئه‌ستۆ.
34. بۆ كاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی ده‌ستخۆشی لێبكه و فێری بكه سه‌ركه‌وتنه‌كانی بنوسێته‌وه.
35. فێری بكه چۆن بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه ماڵی و كێوییه‌كان بكات.
36. ئاگاداری بكه‌وه له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه له‌تۆوه ببێت.
37. له‌ناكاو كارێكی سه‌رنج راكێشای بۆ بكه و بۆی بكه به سوپڕایس.
38. پێی بڵێ كه ئه‌وت خۆشده‌وێت و له دڵی تۆدا شوێنی هه‌یه.