محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دوایین زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت،" هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ر كات و ساتێك دا بكرێت، پارتی ئاماده‌یه.
عه‌دنان گه‌ردی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به هه‌رێم نیوز ڕایگه‌یاند،" هه‌ڵبژاردن لایه‌نێكی گرنگی پڕۆسه‌ی دیموكراسییه و مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكه و پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ری كرد، ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌ر كات و ساتێك‌دا كه ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی،" دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان مه‌رسومێكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد و ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی له واده‌ی خۆی دیاریكرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی ئاماده‌نین هه‌ڵبژاردن بكرێ، ئه‌ویش به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ده‌ره‌كی و ناوخۆییان، پارتی دیموكراتی كوردستانیش بۆ ڕێزگرتن و گوێگرتن له لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر له ئێستادا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌هه‌وڵی گفتوگۆدایه، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك ڕێك بكه‌ون سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه له كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت."
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عێراق، عه‌دنان گه‌ردی ڕوونی كرده‌وه،" پێشتر كۆمه‌ڵێك پێشبینیمان كرد له‌وه‌ی كه په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كشێنه‌وه و پاڵه‌په‌ستۆ دروست ده‌كه‌ن و شه‌قام ده‌جوڵێنن، بێگومان پێشبینییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌رچوون، هه‌روه‌ها ئامانجیشیان بریتییه له‌وه‌ی كه نایانه‌وێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی پێشتر فه‌رمانڕه‌واییان كردووه، چیتر له ده‌سه‌ڵات بمێنن و دووباره حوكمی عێراق به‌ده‌سته‌وه بگرن."
ئاماژەی بەوەشكرد، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به هه‌مان شێوه ده‌یانه‌وێ جارێكی تر موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه ڕێگه‌پێدراو نیه، بۆیه كێشه دروست بووه، تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ دۆخی سیاسی عێراق، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه.
ده‌شڵێت:" خوازیار نین دۆخی عێراق له‌وه زیاتر تێكبچێت، به‌ڵام من پێچه‌وانه‌ی شرۆڤه‌كارانی تر پێموایه خراپتر بوونی دۆخی عێراق له ئێستادا له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانه."
سه‌باره‌ت به هێزه كوردییه‌كان له به‌غدا، ئه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه‌ی پارتی وتى،" كه یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ڕه‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌غدا كورد زیاتر به‌هێز ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند په‌رته‌وازه بن ئه‌وه‌نده زیاتر كورد بێهێز ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان به‌شدار نه‌بێت له‌و كێشانه‌ی ئێستا كه له به‌غدا هه‌ن، به‌ڵكو به ته‌نها بینه‌ری دۆخه‌كه بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕێگه چاره‌سه‌رێك بۆ دۆزی كورد و مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد بدۆزرێته‌وه، له‌لایه‌كی تر هه‌ر كه‌سێك له حكومه‌تی داهاتووی عێراق هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كورد بتوانێ ڕێكه‌وتنێكی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه و خاڵه‌كانی ده‌ستوور سه‌باره‌ت به مافه‌كانی كورد و پرسی بودجه و كێشه‌ی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم."