دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 2 هەفتە

ئیبراهیم سادق مەلازادە: عێراق تا ئێستا نەبۆتە وڵاتێکی فیدراڵی

محەمەد جەمال – هەولێر

مامۆستایەکی زانکۆ باس لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات و دەڵێ، حکومەتی عێراق بە بیرکردنەوەی سێنترالیزم مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و هەتاکو ئێستا نەبۆتە وڵاتێکی فیدراڵی.

ئیبراهیم سادق مەلازادە، توێژەر و مامۆستای زانکۆ بۆ هەرێم نیوز دەڵێت، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا کۆمەڵێک ڕەهەندی هەیە، گرنگترینیان هاوسەنگی هێزە کە حکومەتی هەرێم چۆن دەتوانێت خاڵە لاوازەکان بدۆزێتەوە و کار لەسەر لەسەر بابەتی هاوسەنگی هێز بکات.

دەشڵێت، حکومەتی عێراق بە بیرکردنەوەی مەرکەزییەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و هەتاکو ئێستا نەبۆتە وڵاتێکی فیدراڵی.

باس لەوەش دەکات، کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا کاری لەسەر خاڵە ستراتیژییەکان نەکردووە، بۆئەوەی ئەم کێشانەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەن چارەسەر بکرێن، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی ستراتیژییانە بیربکەینەوە و کۆتایی بەو هەموو کێشانە بێنین کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە.

وتیشی، ئەو سەردانانەی بۆ بەغدا دەکرێن، سەردانی گرنگن، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراق ململانێکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە جۆرێکە کە لەڕووی ستراتیژییەوە ناتوانرێت کێشە هاوبەشەکان چارەسەر بکرێن.
ئاماژە بەوەش دەکات ،کە لەهەر سیستمێکی فیدراڵیدا دەبێ هەرێمەکان مافی ڤیتۆیان هەبێت، بۆئەوەی ناوەند نەتوانێت دەست لە کاروباری ناوەخۆی هەرێمەکان وەربدات، بەداخەوە کورد لەدامەزراوەکانی عێراقدا ڤیتۆی نیە، کە دەبوو هەیبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP