دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/08/2022

لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی 80هەزار کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە

هەرێم نیوز

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناو خۆی هەرێم لەماوەی هەفتەیەكدا  185 هەزار و 843 کەس هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی هەفتەیەکدا واتە، لە ڕێکەوتی 5ی ئابی 2022 تاوەکو 11ی ئابی 2022، لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دەروازە سنورییەكان، 185 هەزار و 83 کەس هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە43 هەزار و  166 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 9 هەزار و 43 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 16هەزار و  434 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و71 هەزار و 469 لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و 15 هەزار و 121 لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و3هەزار و 610 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بووە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 37 هەزار و768 هاتوونەتە هەرێمی کوردستان کە 9 هەزار و 853کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 2 هەزار و 304 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 5 هەزار و 219 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و 15 هەزار و 447 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل و3 هەزار و 729 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و هەزار و 189کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

سەبارەت بە هاتنی کەسانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لەو هەفتەیەدا ئامارەكە نیشانی داوە، 41 هەزار و761کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە 10 هەزار و 417 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 2 هەزار و 629 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 3 هەزار و284 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 20 هەزار و 809 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 983 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ  639 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو،لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ژمارەی هاولاتییانی عێراقی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی دەرەوەیان کردووە 40 هەزار و 15 کەس بوون کە 11 هەزار و 576 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەزار و 836 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 4 هەزار و 529 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 17 هەزار و 659 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 416 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و99 کەسیان  لە دەروازەی سنوووری پەروێزخانەوە بووە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی کەسانی بیانی کە چوونەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان 39 هەزار و 299کەس بوون، کە 11 هەزار و 320 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 2 هەزار و 274 لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 3 هەزار و 402 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 17 هەزار و 527 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و  3 هەزار و 993 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و 783 کەسیان لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP