هه‌رێم نیوز
دوای په‌رله‌مان؛ سه‌درییه‌كان بینای ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری ده‌كه‌نه مه‌یانی ئاژه‌ڵان؟
بەپێی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت، رێڕه‌وی
ناكۆكی نێوان ره‌وتی سه‌در و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌مڕۆ به‌دواوه
به‌هۆی پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ره‌تكردنه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن ئه‌و دو ئاراسته‌یه‌ی شیعه‌كانه‌وه له هه‌فته‌ی داهاتودا توندتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،
له تویتێكدا داوایكرد ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتو هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و داواشیكرد سه‌رۆك كۆمار، واده‌ی
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی به مه‌رج دیاری بكات.
سه‌در له تویته‌كه‌یدا وتی، “روی ده‌مم ده‌كه‌مه
دادوه‌ری عێراقی كه هێشتا ئومێدێكی خێرمان پێی ماوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی
فشاری سیاسی و ئه‌منی و دزه‌كردن لێره‌و له‌وێ ده‌بێته‌وه، پێویسته له‌ماوه‌یه‌كدا
كه نه‌گاته كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
به‌هۆی سه‌رپێچییه ده‌ستورییه‌كان.”
له وه‌ڵامی سه‌دردا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه‌و داوایانكرد هه‌رچی زوه په‌له بكرێت له كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و رێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له
10-10-2021دا كرا‌و به‌هۆی رێگرییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به شكاندنی سێیه‌كی
ته‌واوكه‌ر، نه‌توانرا پرۆسه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ته‌واوبكرێت.
بڕیارێكی دادگای فیدراڵی دژ به سه‌درییه‌كان و
له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌بو كه بۆ سه‌درییه‌كان
دروستكراو كۆسپی له به‌رده‌مدا دروستكردن تا نه‌توانن هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌وه پێكهێنانی
حكومه‌ت پێك‌بێنن.
بڕیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بو له‌سه‌ر خواستی لایه‌نه‌كانی
ركه‌به‌ری سه‌در، دادگا بڕیاری ئه‌وه‌ی ده‌ركرد 220 په‌رله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا ئاماده‌بێت، ئه‌و
ژماره‌یه‌ش بۆ سه‌درییه‌كان و پارتی دیموكراتی كوردستان و سوننه‌كان “هاوپه‌یمانی
سیاده” كۆنه‌بوه‌وه كه له هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا یه‌كیانگرت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی
نوێ.
له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران نوێنه‌رانی سه‌دری
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كشانه‌وه‌و دواتریش له شه‌ممه‌ی پێشوتره‌وه لایه‌نگره‌كانیان
ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا تا رێبگرن له كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نه‌كه به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی رێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه.
ئێواره‌ی
دوشه‌ممه نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە ساڵڕۆژی "شه‌هیدبونی"
حوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب لە وتارێکی ڤیدیۆییدا سەرجەم داواکارییەکانی
موقتەدا سەدری رەتکردەوە.
مالیکی لایەنگرانی سەدریشی بە پشێوینانەوە و
"زێدەڕۆییكار" ناوهێنا و وتی، "نە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە و نە هەڵبژاردنی
پێشوەختە دەکرێت تاوەکو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە کۆبونەوەکانی نەکات."
له نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
و ره‌وتی سه‌در، هیچ گفتوگۆیه‌ك له ئارادا نییه‌و تا دێت ده‌رگاكانی نێوانیان كڵۆم
ده‌درێت، ته‌نانه‌ت هادی عامری، كه له رۆژانی رابوردودا باس له‌وه كرا له‌لایه‌ن
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه راسپێرداوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌در، له ئێستادا یه‌كێكه
له‌و سه‌ركردانه‌ی توندتر له مالیكی روبه‌ڕوی داواكارییه‌كانی سه‌در وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له ئێستادا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق گه‌شتوه‌ته
بنبه‌ستی دو خواستی جیاواز، هه‌رچی له سه‌درییه‌كانه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن كه حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی
كاری بۆ بكات.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-یش پێداگری له‌وه ده‌كات
حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی.
موقته‌دا سه‌در نایه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته به
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بدات و له دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكدێنن، هه‌رچی كارتی
هه‌یه بسوتێت.
سه‌درییه‌كان ده‌ڵێن، سودانی سێبه‌ری مالیكی و
حیزبی ده‌عوه‌یه‌و ئه‌گه‌ر رێ بده‌ن ئه‌و حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌وه مالیكی پێكیهێناوه.
به‌پێی ئاماژه‌كان، پێداگری موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و ره‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌و خواسته له‌لایه‌ن ركه‌به‌ره‌كانییه‌وه، دۆخی خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی سه‌در
ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌كات له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه.
سه‌درییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری نه‌هێڵنه‌وه، په‌ڕاوێكی یاساییان ئاماده‌كردو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له میدیاكاندا
بڵاویانكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و په‌ڕاوه، سه‌رجه‌م سه‌رپێچییه ده‌ستورییه‌كانی
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان باسكردوه‌و جۆرێك له جۆره‌كانیش بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی-یان
به به‌شێك له گرفته‌كان له قه‌ڵه‌مداوه كه رێگربوه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چونی
پرۆسه‌ی پێكیهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له پێشتردا.
له ئێستادا دوای گرتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
و رێگری له كۆبونه‌وه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه،
سه‌درییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بكشێن و ئه‌و
مانگرتن و خۆپیشاندانه‌ی ده‌ستیانپێكردوه، به بڕیارێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌وه‌دا مله‌جیڕه
بكات و نه‌كه‌وێته ژێر ركێفی سه‌دره‌وه كه زۆر راشكاوانه‌و بێ په‌رده داواكه‌ی
ئاراسته كردون، دورنییه گرتنی بیناكه‌یان هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
دوباره ببێته‌وه‌و گوێره‌كه‌و مانگا‌و
حوشتر ببه‌نه ناو حه‌وشه‌كه‌ی.