هەرێم نیوز
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند، "سەدر ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان له پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پەرلەمان بكات، میكانیزمه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له مادده‌ی 64ی ده‌ستور دیاریكراون".
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌ویش به دو بژارده، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر داوای یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه‌كانی، دوه‌میان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران و به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆمار ده‌بێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی نوێی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌مو واده ده‌ستورییه‌كانی تێپه‌ڕاند و نه‌یتوانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو هه‌ڵبژێرێت، بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای فیدڕاڵی ده‌كات كه له یه‌ك هه‌فته‌دا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.