دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/06/2022

فەرماندەیى بارزان: باوکى بکوژەکە هیچ پلە و پۆستێکى سەربازى لاى ئێمە نیە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی بارزان، دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: باوکی ئەو تۆمەتبارەى کە دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینی کوشتوە، ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیە.   

دەقی روونکردنەوەکە:   

روونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی بارزانەوە  

دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین لەھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە، گوایە باوکی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی  بارزان نیە  و ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستیەوە.  

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نیە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بوە.  

                                                                                           فەرماندەیی بارزان  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP