دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/06/2022

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان؛ ناو شوێنی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پۆلی 12 ئامادەیی راگەیاند

هەرێم نیوز 

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان  ناو شوێنی تاقیكردنەوەكانی  خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردوە و رایگەیاندوە کە خوێندكاران  دەتوانن لەڕێگەی لینکێكی تایبەتەوە  ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆیەک تاقیکردنەوە دەکەن. 

ئەمرۆ هەینی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی12ی ئامادەیی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،" هەموو ئەو خوێندکارانەی کە مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021- 2022 خولی یەکەم "بەهەموو بەشەکانییەوە"  دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
https://drive.google.com/drive/folders/1GDf-NHHfSSdpKGx57MEjWQ1bcDOrYuhh
راشیگەیاندوە، کە پێویستە قوتابییان دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان.

ئەوەشهاتوە، پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنی قوتابییان دیاریکراوە .

ئاماژەی بەوەشكردوە، "لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تاوەکو 21-6-2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت.

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەشڵێت، لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان بەرپرسیار نابێت لەبوونی هەر هەڵەیەک لەدوای 21-6-2022 ئاماژەپێکراو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP