هەرێم نیوز
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر رایانگەیاند، لەماوەی 40 رۆژی رابردودا بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى 92 بەنزینخانە سزادراون، بۆیە هۆشداری دەدەنە خاوەن بەنزینخانەکان کە لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنى ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەنەوە کە سزادەدرێن.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى پارێزگاى هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاوڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لەمانگى ڕابردودا (42) بەنزینخانە و لەسەرەتاى ئەم مانگەشدا تاوەکو ئەمڕۆ (50) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
ئەوشخراوەتەڕو، هاوڵاتییان و هاوشاریان دڵنیا دەکەنەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشن بە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزوترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. هەروەها ئاگادارى خاوەن بەنزینخانەکان دەکەنەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنى ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن.