هەرێم نیوز
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا لە هەرێم رایگه‌یاند، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست به‌ڕێكاره‌كانی پێدانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش ده‌یه‌وێت ڤیزا وه‌ربگرێت پێویست ناكات بۆ تۆماركردنی واده یاخود پێشكه‌شكردنی داواكاریی ڤیزا په‌نا بۆ نوسینگه‌ی گه‌شتیاری ببه‌ن.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی6ی 2022ه‌وه ڕۆژانه له كاتی جیاجیادا تۆماركردنی واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری ڤیزا ده‌كرێته‌وه، بۆ تۆماركردنی واده‌ی سه‌ردانیكردنیش پێویسته پێشوه‌خت له‌ڕێگه‌ی لینكێكه‌وه هاوڵاتیان ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن.
ئەوەشی خستووەتەروو، پێویست ناكات بۆ تۆماركردنی واده یاخود پێشكه‌شكردنی داواكاریی ڤیزا په‌نا بۆ نوسینگه‌ی گه‌شتیاری ببه‌ن، هاوڵاتیان خۆیان ده‌توانن واده تۆمار بكه‌ن و هه‌مو زانیارییه پێویسته‌كانیش له سه‌ر ماڵپه‌ڕی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌یه.
رونیشیکردوەتەوە، "ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ناته‌واو پێشكه‌ش بكرێت پێدانی ڤیزاكه ڕه‌تده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی داهاتو هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته ده‌بێته هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری و قه‌ده‌غه‌كردنی چونه ژوره‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك".
بۆ ناو تۆماركردن به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه.
بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا، سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه.