هەرێم نیوز
دوای تێپەڕبوونی ماوەی زیاتر لەدوو مانگ بەسەر وەستاندنى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانی کوردستان، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، بانگهێشتى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئاماده‌بونیان له‌كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی په‌رله‌مان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌رى دیاریكراوه‌و وه‌زیرێكى حكومه‌تیش ئاماده ده‌بێت".
د.ڕێواز فایه‌ق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاندووه، "پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2ى 6ى 2022".
له‌باره‌ى به‌رنامه‌ی كاریشه‌وه ڕایگەیاندووە"یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەڕێوەبردن‌و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان".
ئاماژەى بەوەش کردوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەو پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، پشتبەستن بەحوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78)و ماددەی (79، 80)و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان".
پێشنیازه یاساكانیش بریتین له:
1ـ پێشینازەیاسای (ئەرك‌و مافەكانی هێزكاری تەندروستی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان-عێراق).
3ـ پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانەبەخشین بەدامەزراوەكان‌و پڕۆگرامەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
له‌باره‌ى ته‌وه‌رى سێیه‌میش سه‌رۆكى په‌رله‌مانه نوسیویه‌تى:"خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی (لیژنەی كاروباری تەندروستی‌و ژینگەو مافی بەكاربەر) سه‌باره‌ت به(دەرمانی بێ كوالێتی‌و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ)و (نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان)، بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری تەندروستی، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان".
چواره‌م ته‌وه‌ریش كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان باسیكردووه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاساكانى:
1ـ بەركاركردن‌و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ‌و قەدەغەكراو بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن لەبازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (18)ی ساڵی 2008ى هەمواركراو.
2ـ پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (76)ی ساڵی 1983، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 25ی ئایار كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنەكان بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردرا ڕۆژی 2ى 6ى 2022 كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە.