هەڤاڵ عبداللە حمد- ماستەر لەکلینکەڵ سایکۆلوجی.
بەشی یەکەم/ بوونی ئاسودەیی لە گەڵ هونەری وتاربێژیی
فێربە کە کێ گوێت بۆ دەگرێت.
پێش ئەوەی سەرنج ڕاکێش بێت لە هەر شوێنێکی هونەری وتاربێژی فێربە سەبارەت بە گوێگرەکانت. بیربکەوە سەبارەت بەچی قسە دەکەی ، له کوێ دەتەوێ قسە بکەی.پاشان بڕۆ چێکی لیستەکە بکە.
هەوڵبدە توانایی وەلامدانەوەت هەبێت بە قەبارەی گوێگر و تەمەن و ،ئەزمون ، پەروەردە، هاوڕێ بۆیە پێویستە زانیاری تەواو لە سەر ئەو بابەت کۆبکەوەی کە دەتەوێ پێشکەشی بکەی.
تێڕوانینەکەت بگۆڕە.
بیرکردنەوە نەرێنیەکان پەیوەندی و کاریگەریان هەیە لەسەر هونەری وتاربێژی ، دەتوانن کوسپ دروست بکە ن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جوان قسە بکەی و هەروەها زانیاریەکانت له ناو ناخت کپ دەکەن و ناتوانی دەربڕی. لە جیاتی ئەوە ڕێگا بە بیرکردنەوە نەرێنیەکانت بدە سەرکەوتو بنبە سەر تۆدا،پێویستە بیڕکردنەوەکان نەرێنی بگۆڕە بۆ ئەرێنی.
دروست کردنی وێنایەکی ئەرێنی له زەینی خۆت بەم شێوەیە سەریری بکە کە گوێگرەکان سود لەوتەکانی تۆ وەردەگرن کاتێک وتاریان پێشکەش دەکەی.
هەست کردن بەبوونی ترس و دڵەڕاوکی کاریگەریان هەیە له سەر شێوازی قسه کردن و تۆنی دەنگ و زمانی جەستەت بۆیە پێویستە فێری هونەریکۆنتڕۆڵی ئەمانە بی.
فێربە هەست بە بوونی ئاسودەیی بکە کاتێک کەسانێکی زۆر له بەردەمی تۆ دانیشتوون تۆش لە سەر پێیەکانت وەستاوی دەتەوێ وتاریک پێشکەش بکەی.
شێوازی قسه کردنت .له چ کاتێکی قسە کردن پیویستە تۆنی دەنگت بەرزبکەوە و چ کاتیک پیویستە تۆنی دەنگت نزم بکەوە.
ڕێگای دووەم خۆئامادەکردن و قسەکانت.
1-پلانی گونجاو. تەرخان کردنی کات بۆ قسه کردن له گەڵ خودی خۆت بە شێوەیەکی ئەرێنی له بەردەم ئاوێنەدا ڕێگایەکی گرنگە بەهیزە بۆ ئەوەی پەرەپێدانی خۆت کە چۆن لە بەردەم خەڵک قسە بکەی.
2- دانیشتن له ماڵەوە وێنایەک دروست بکە و بهێنە پێشی چاوی خۆت کە بەسواری سەیارەکەت دەڕۆی ئەم شوێنەی دەتەوێ وتارەکە پێشکەش بکەی و دەڕۆیتە سەر ستەیج و زەردەخەنە بۆ ئامادەبووان دەکەی و بەگەرمی پێشوازی له ئامادەبوون دەکەی له ناو کۆڕەکە دەبینی سێ چوار هاوڕێی نزیکی خۆت لە ناو ئامادەبوون دەبینی هەست بەدڵخۆشی دەکەی و وورد وورد دەبێتە هۆکەمکردنەوەفشاری بۆت دروستبووە دەست بە وتارەکە بکەو و له ناو وتارەکەدا چەند پرسیاری گرنگە له ئامادەبوون بکە و پاشان له خەیاڵی خۆتدا بگەڕێوە بۆ ماڵەوە له کۆتاییدا بزانە چ جۆرە هەستێکت هەیە وچۆن بەسەرکەوتوویی وتارەکەتت پێشکەش کردوە.
3ـــ نووسینی ئەو خاڵە گرنگانەی کە دەتەوێ له کاتی وتاردان پێشکەشی بکەی .
٤ـــڕاهێنانکردن بەقسەکردن و ڕێکۆکردن.
تۆمارکردنی دەنگی خۆت و گوێ گرتنەوە له دەنگی خۆت بەهێزترین ڕێگایە بۆ ئەوە بەببەی وتاربێژێکی سەرکەوتوو.
٥ـــتەکنیکی هەناسەدان یارمەتیت دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ وبەهێزکردنی تەرکیزو شێوازی ئەنجامدانی ئەم تەکێنک بەم شێوەیە بەڕێگا دانیشت یان پاڵدانەوە یان بەوەستانەوە وەرگرتنی هەناسەی قوڵ و هێواش ،چەند جارێک بۆ ماوەی ٥ خولەک ، ئەگەر باشتر نەبووی بیکە 8 خولەک ، هەندێک جار تاوەکو 20 خولەک پێویستە.گرنگە هەناسە وەرگرتنی قوڵی سک ئەنجامبدەی ،هەناسە وەرگرتن بەلووت بۆ ٤ چرکە ڕاگرتنی بۆ ۷ چرکە دانەوەی بۆ ٨ چرکە.
٦ـــوەرگرتنی پشوو و خەوی تەندروست کاریگەری گەورە لە سەر شێووازی چۆنێەتی وتاردان بۆیە پێش ئەوەی بڕۆی بۆ وتاردان پیویستە باش خەوتبی چونکە کەم خەوی کاریگەری لە سەڕ فشاری دەروونی و لەبیرچوونەوە.
بەشی سێ یەم /قسەکردن له ناو جەماوەر و پێشکەش کردنی بابەت.
1ـــ گەرم و گۆری. پێش ئەوەی دەست بکەی بە قسە کردن له ناو خەڵک و پێوێستە بە شێوەیەکی گونجاو گەڕم وگۆڕی دروست بکەی له هەریەک له دەنگت و زمانی جەستەت بەکوردی سافکردنی دەنگت.
٢ـــناساندنی خۆت. تەنات گەر تۆ قسە بکەی بۆ ئەو کەسانەی دەتناسن یەکەم هەنگاوی دەست پێکردنی قسەکانت با بریتیبێت له خۆ ناساندن.
٣ـــسەیرکردنی جەماوەرو بەکارهێنانی ئەندامەکانی جەستە له کاتی وتاردان و بەرزونزمی تۆن دەنگت له چ کات و ساتێکدا.
4ـــبەسەرەتای دەستپکردنی قسەکانت بریتیە لەوەی کە چۆن بەشەکانی وتارەکەت دابەش کردوە بە چەند بەشێک بە پوختی باس بەشەکانی بکە. بە کورتی ناوەڕکی وتارەکەت بۆ نم له سەر ئامانج دەتەوێ وتار بدەی. یەکەم ئامانج چی یە جۆرەکانی ئامانج چی یە و چۆنیەتی بەدەست هێنانی ئامانج بۆ ئەوەی هەر لە سەرەتاوە گوێگرکان ئاشنابن بە ناوڕۆکی وتارەکەت.
5ـــ بەکارهێنانی زەردەخەنە و بیرکردنەوە ئەرێنیەکان . ئەمانە جۆرە وزەیەکن کە کاریگەریان له سەر گوێگر هەیە.
6ـــڕەوانێبژی له کاتی قسه کردن یەکێکەله و ڕێگایانەی کە کاریگەری ئەرێنی له سە گوێگرەکان دەدانێت و سەرنجی ئەوان بۆ لای خۆت ڕا دەکێشی.
7ـــ بەکارهێنانی پەنجەکانی دەستت کاتێک دەتەوێ بە چەند خالێک باسی بابەتێک بکەی.
8-بەهێواشی دەست بەقسە کردن بکەو پەله مەکە له کاتێ پێشکەش کردن.