دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 09/05/2022

چۆنیەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش

هەرێم نیوز
بێگومان بەهێزکردنی بەرگری تەنها لە ناسینی سروشت و خواردن و بەرهەمەسروشتیەکان و ڕووەکە بەنرخەکاندا هەیە، وە مرۆڤیش بەرهەمێک و پێکهاتەیەکی ناو سروشتە، بۆیە بەهێزکردنی بەرگری تەنها لەڕێگای سروشتەوە دەکرێت، ئەگەر بەکورتی باس لە بەهێزکزدنی بەرگری جەستە بکەین، دەبێ پێشەکی واز لەوشتانە بهێنین کە بەرگری لاواز دەکەن وە سیستمی بەرگری تێک ئەدەن، بۆنمونە:-

١-شەکر و ساردی لە بەرنامەی خواردنماندا نەهێڵین، چونکە شەکر هۆکارێکی گەورەیە لە تێکچوونی کاری زۆر لەهۆرمۆنە بەسودەکانی جەستە بەتایبەتی هۆرمۆنی گەشەی جەستە واتە شەکر بۆئەوانەی کەلە تەمەنی گەشەدان زۆرمەترسیدارە، بۆسوتاندنی ئەو شەکرە کە هەرگیز لەش پێویستی پێی نیە، پێویستە بڕێکی زۆر ئەنسۆلین دەربدات کە ئەمەیە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کارەسات و دروستبوونی نەخۆشی شەکرە و کەم بونەوەی بەرگری جەستە.

٢-ئەو ڕۆنەی کە ڕۆژانە بەکار ئەهێنرێت ئەبێ بزانین چ ڕۆنێکە، ئایا بەڕاستی ڕۆنە یان شتی ترە، بەکورتی ئەو ڕۆنەی کە لەدوای گەرمکردن ڕەق دەبێت و دەبێتە پارچەیەک پلاستیک ئەمە زۆر مەترسیدارە و نەخواردنی زۆر باشترە.

٣-ئاردی سفر واتە نانی سپی کە یەکێکە له هۆکارەکانی کێشەی ڕیخۆڵەکان و باری ئاسایی جەستە تێک ئەچێت و ڕیخۆڵەکان سست دەبن دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین کێشە و ناتەواوی جەستە، وەکو قەبزی، دروستبوونی هەڵئاوسانی ڕیحۆڵەکان و کۆبوونەوەی با(غازات) سست بوونی ڕیخۆڵەکان، بەهۆی قەبزییەوە چەندین نەخۆشی دروست ئەبن.

ڕێکارەکانی
کارکردن بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە:-
١-گرنگیدان بەسەوزە و میوە، زەڵاتەیەک لە کەلەرم قەرنابیت، پیاز و تەماتە، کەرەوز و تەرخون ڕۆن زەیتون لیمۆ بە توێکڵەوە، بەتایبەتی پێش نان.

٢-گرگیدان بە بەهاراتەکان لەناو خواردندا، چونکە هەموو بەهاراتەکان، دژی چەوری، ئاوێکی زیادە، بەکتریا کاردەکەن وەتەنی دژە ئۆکسانیان تیایەو نابێ پشتگوێ بخرێن بەتایبەتی: مێخەک، زەردەچەوە، جاترە، زیرە،
کەبابە، بیبەر، ئاڵەت، دارچینی، زەنجەفیل، سیر، پیاز، حێل، زعفران.......،کەهەریەکەیان جۆرەها سودی هەیە.

٣-ناسین و گرنگیدان بە هەندێک ڕووەک و بەرهەمی سروشتی، کە زۆر کاریگەرن لەبەهێزکردنی بەرگری جەستە، لەوانە ڕەشکە، شمڵی، هەڵاڵەی گوڵ (حوب اللقاح)، بەرەمۆم ( بروبولس )جنسینغ، ماکا، سپیرولینا،
مۆرینگا.

٤-وەرزش بەپێی توانا و تەمەن، گەڕان پیا دەڕەوی ناو سەوزایی دوور لە دووکەڵی ناوشار و هەوای پڕ لە تەنی ژەهراوی و مەترسیدار کە خوێن پیس دەکات، وە زۆرشتی تر بە نمونە وازهێنان لەخواردنی شەو، زووخەوتن، زووهەڵسان، نەخواردنی ئاوی سارد و گرنگیدان بەخواردنی ئاوی شلەتێن بەتایبەتی لەبەیانیاندا، تابرسی نەبین نەخۆین، کەخواردیشمان ئاگامان لەگەدە بێت.
هیوای لەشساغی بۆ هەموو بەندەکانی خوا ئەخوازم..
 قەیوم عەبدولکەریم



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP