هەرێم نیوز
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، بەهۆی هەڵخەڵاتاندنی كریارەكانی سەنتەری جوانکاری وایت بیوتی داخرا.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، له‌سه‌ر زانیاری و سكاڵای هاوڵاتیان، ده‌ركه‌وتوه كه وایت بیوتی سه‌نته‌ر به‌ناوی هه‌بونی پزیشكی تایبه‌ت به جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست، خانمێك كه خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی جوانكاری نییه، له‌شاری هه‌ولێره‌وه به‌ناوی پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری هاتوه بۆ سلێمانی بۆ كاركردن.
راشیگەیاندوە، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگای قائیمقامیه‌ت ده‌ركه‌وتوه كه‌سه‌كه كاری بۆتۆكس و فیله و لێزه‌ر و جوانكاری پێست له‌سه‌نته‌ره‌كه ده‌كات و خانمانی خه‌ڵه‌تاندوه.
باسی لەوەش کرد، به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی كاری جوانكاری پێست و بۆتۆكس و فیله‌ر ده‌كات هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی تایبه‌ت بێت به بواره‌كه‌ی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندره‌ستییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێگری له كاركردنی ده‌كه‌ن و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بەوەشكردوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی وایت بیوتی سه‌نته‌ر له شه‌قامی چوارتا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.