دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/04/2022

قوباد تاڵه‌بانی‌ كوردستانی‌ جێهێشت و گەیشتە یۆنان

هەرێم نیوز

قوباد تاڵە‌بانی،  به‌مه‌به‌ستی بە‌شداریكردن‌ لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابوری دێلفی بە‌رە‌و وڵاتی یۆنان بە‌ڕێكە‌وت.

 سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران  رایگە‌یاند، " ئە‌مڕۆ چوارشەممە، قوباد تاڵە‌بانی و شاندێكی یاوە‌ری بە‌رە‌و یۆنان بە‌ڕێكە‌وتن بە‌مە‌بە‌ستی بە‌شداریكردن‌ لە‌ حە‌وتە‌مین دیداری ئابوری دێلفی لە‌ وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت .

وتیشی،  بڕیارە‌ جێگری سە‌رۆك وە‌زیران وتارێك پێشكە‌ش بكات لە‌و دیدارە‌دا.

ئاماژەی بەوەشكرد، سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی گە‌شتوگوزار و جێگری سەر‌ۆكی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ یاوە‌ری قوباد تاڵە‌بانی دە‌كە‌ن لە‌م سەردانەدا.

حه‌وته‌مین دیداری ئابووری دێلفی، له‌ رۆژانی 6 تا 9ی نیسانی2022 ده‌به‌سترێت. بابه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیداره‌‌كه‌‌: ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئابوری جیھانی و رێگاكانی پێشخستنی، گۆڕانی كه‌شوھه‌وا، یه‌كێتی ئه‌وروپا: داھاتووی یه‌كێتیه‌كه‌، گۆڕانه‌ ته‌كنه‌لۆجیه‌كان و گۆڕانكارییه‌ ئابوورییه‌كان و كۆمه‌ڵگا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP