دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 04/04/2022

ڕێنمایی بەکارهێنانی دەرمانە دەروونییەکان لەکاتی بەڕۆژووبووندا

د.جەعفەر عومەر- پزیشکی پسۆڕی دەروونی

یەکێک لە ڕێگە چارەسەرییەکان بۆ نەخۆشی دەروونی، بریتییە لە بەکارهێنانی دەرمان، بۆ ئەو نەخۆشانەی دەرمانی دەروونی بەکاردەهێنن و نازانن چۆن لە ڕەمەزاندا بەکاریان بهێنن، سەرەتا پێویستە ڕاوێژی پزیشکی دەروونی خۆیان بکەن، بەڵام ئەم ڕێنماییانە گشتین و دەتوانن سودی لێوەربگرن:

1. ئەوانەی دەرمانی زۆریان هەیە و سێ ژەمەیە، ئەگەر کرا بیکەنە یەک یان دوو ژەمە. هەندێکجار دەرمان دەتواندرێت ماوەی بەکارهێنانی بگۆڕدرێت بۆنمونە لە جیاتی ئەوەی سێ جار لە شەووڕۆژێکدا بیخوات، بیکاتە ڕۆژی یەک دەنک!

2. دەرمانە زیادەکانیان لابدەن وەکو ڤیتامینات و بەهێزکەرەکان؛ هەندێک پزیشک دەرمانی بەهێزکەر و ڤیتامینتان دەنوسن بۆ نەخۆشانی دەروونی، بۆنمونە حەپی ئۆمێگا، ڤیتامین بییەکان، جینگکۆبایلۆبا، مەلتیڤیتامین، ... وەکو یارمەتیدەرێک بۆ دەرمانە دەروونییەکان. نەخۆشەکان بە مەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی دەرمانەکان دەتوانن ئەو دەرمانە زیادانە بوەستێنن.

3. ئەو دەرمانەی بەیانیان یان نیوەڕوان دەخورێت، واتە یەک ژەمەیە و کاتەکەی لە ڕۆژدایە، نەخۆشەکان دەتوانن بیخەنە دوای کاتی بەربانگ. بەڵام پویستە کە لە بەربانگ بوونەوە ڕاستەوخۆ بیخۆن و زۆر دوای نەخەن.

4. ئەو دەرمانەی پێویستە پێش خەو بخورێت، دەتوانن نەخۆشەکان هەر کات خەوتن بیخۆن. بۆنمونە هەندێک کەس پارشێوان دەخەونەوە، دەتوانن بیکەنە دوای نانی پارشێو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP