دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/02/2022

تەرمی دانەر نەبەز دۆزرایەوە

هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 12-2-2022 هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک) کاتژمێر 6ی بەیانی دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو، تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە کە پێکهاتبوو لە کەللەسەر و ئێسک و پروسک، لە کاتی ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوناسنامەی منداڵەکە.

 
بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەی باوکی دانەر چووەتە پزیشکی دادی هەولێر جلەکانی منداڵەکەی ناسیوەتەوە و وتویەتی " ئەوە دانەری منە".

بەهۆی لافاوەکەی شەوی 17-12-2021ی هەولێر، 10 کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بێسەروشوێن بوون، یەکێک لەوانە ئومێد شامیل، کەلەماوەی پێشوودا تەرمەکەی دۆزرایەوە، ئەمڕۆش تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ کەبێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر و بەسەدان کەس لە خەڵکانی خۆبەخش لە دوای رووداوەکەوە لە سنووری قوشتەپە و دارەتووە دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای تەرمە ونبووەکاندا، بەڵام هیچیان نەدۆزییەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP