دواین هەواڵ

کلتور‌

 21/01/2022

فیلمی زارێ, Зарэ

گۆران عوسمان- مۆسکۆ

سەرەتایی گەشەسەندنی فیلمسازی لەجیهاندا بوو هێشتا سینەما زمانی نەگرتبوو، دەنگی بۆ سینەما نەهاتبوو بوون سەردەمی سینەمایی بێدەنگ بوو ساڵی 1926 بوو سێ ساڵ دوایی ئەوە دەنگ بۆ سینەما هاتە بوون فیلمی دەنگ دار دروست بوو، بەڵام پێش دەنگی سینەما دەنگێک دروست بوو ئەویش دەنگی گەلێک بەناوی کوردەوە لە ساڵی 1926 فیلمێک بەرهەم هات بەناوی،، زارێ، Зарэ چیرۆکی فیلمی زارێ зарэ باس لەو کوردانە یاخود ئەو خێڵەکوردانە دەکات کە لە پێدەشتەکانی ئارارات و ئاڵاگەزێ ، نیشتە جێبون،

بەهۆی شەڕو ململانێ و ماڵوێرانی راوەدونا هەڵهاتوون لەو ناوچەیە دەواری خۆیان هەڵداوە کە ماژد ئاغا سەرۆکی خێڵەکەیانە ، سەردەمی چیرۆکی فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەیسەری روسیا، چیرۆکێک پڕیەتی لە ئازار و پڕیەتی زۆرداری و هەروەها داب و نەریتی کۆمەلایەتی و کلتوری کوردان نیشان دەدات و لە هەمان کاتدا چیرۆکی سەرەکی فیلمەکە چیرۆکی سۆزداری و خۆشەویستی دوعاشقی پاک و بێگەرد و کۆڵنەدەر و لەهەمان کاتدا باس لە بەرخودان و چابوکی پاڵەوانی فیلمەکە دەکات تا کۆتایی فیلمەکە چۆن ئازایانە و چاونەترسانە داکۆکی لە خۆشەویستی و عەشقی خۆیان دەکەن و رۆڵی پاڵەوانی چیرۆکی فیلمەکە دەگێڕن.

فیلمی زارێ зарэ فیلمێکی ئەرمەنی یە، ئەرمەنستان ئەو ساتی کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤێتی جاران، کە بە بەرهەمی یەکێتی سۆڤێت هەژمار دەکرێت ، هەرچەندە فیلمی زارێ تا ئەمڕۆش مشتومڕی زۆری لەسەرە داخۆ دەکرێت بە یەکەم فیلمی کوردی وێنا بکرێت یان نا هەرچەندە روداو بەسەرهات و چیرۆکی فیلمی زارێ تەواو کوردیە و هەموو وێنەکانی لە هەناوی ژیانێکی راستەقینەی کوردو و کوردەواری سەرچاوەی گرتوە،

فیلمی زارێ зарэ لە دەرهێنانی ئامۆ بێگ نازاریان (نازارۆڤ) Амобег назаряан و لە نواندنی مارییا تادێڤۆسیان،،رۆڵی زارێ،، و گرچیا نێرسیسیان رۆڵی سایدۆ، و میخائێل گەراگاش لە ڕۆڵی تەیمور بێگ.

چیرۆکی فیلمەکە باسی لە کوڕ کچێکی کورد دەکات کە پەیوەندی سۆزدار لەنێوانیان هەیە و نیشانەکراوی یەکدین، هەردوو کارەکتەری پاڵەوانی فیلمەکە کە ئەوانیش (زارێ و سایدۆ) ن ، سایدۆ خۆشەویستی زارێ یەو و کوڕە شوانێکی خێزانکی هەژاری گوندەکەیەو زارێ کچێکی زۆر جوان سەلار و لە خانەوادەیەکی هەژاری گوندەکە لەگەڵ سایدۆ پەیمانی بۆیەک بوونیان بەستوە، لەلایەکی ترەوە، کارەکتەری( تەیمور بێگ) رۆڵی دژە پالەوان دەگێڕێت، کە کوڕی سەرۆک هۆزی کارکاشە، کەسایەتیەکی شەڕانگێز و خۆسەپێن و خراپەکارو زۆردارە، فێڵبازە.

فۆکۆسی فیلمەکە لەسەر کارەکتەری زارێ یە Зарэ ، بەهۆی زارێ وە ململانێ لەنێوان پاڵەوان و دژە پاڵەوانی فیلمەکە دەست پێدەکات، رۆژێک زارێ دەچێت بۆ کانی ژنان بۆ ئاو هێنان لەڕێگە تەیمور بەگ زارێ دەبینێ ڕێگەی پێدەگرێت و چاوی دەچێتە سەر زارێ خۆشەویستی سایدۆ، لێرەوە ململانێ زیاد دەکات کاتێک تەیمور بەگ دەزانێ زارێ دڵخوازی سایدۆیە ، پلانێک دادەنێت بۆ ئەوەی سایدۆ دووربخاتەوە،

پلانێکی شەرەنگێزانەو نەگریس دژی سایدۆ دەدەنێ، پلانەکەی ئەوەیە بە بەرتیل دانی بڕی پێنج هەزار رۆبڵی دراوی روسی بە پارێزگایی ئێریڤان تاوەکو سەرۆکی ناوچەکە راسپێرێت بۆ پێک هێنانی کۆمەلێک چەکداری خۆبەش لە کوردەکان لەو ناوچەیە و بیانبات بۆ شەڕ، بەم شێوەیە سایدۆ ناونوس دەکەن بۆ بردنیان بۆ شەڕ، کە ئەوکاتە شەڕ هەبووە،دواتر سایدۆ ڕادەکات، کاتێ تەیمور بێگ بە ڕاکردنی سایدۆ دەزانێت جارێکی بە بەرتیل هەوڵدەدات و دەستگیری دەکەنەوە، و دەیخەنە زیندان، بەم شێوەیە رێگە بۆ تەیمور بەگ خۆش دەکات کە داویی زارێ بکات بەلام باوکی زارێ ڕازی نابێت،

بۆیە تەیمور ناچار دەبێت زارێ بفرێنێت، تاوەکو لەخۆی مارەبکات بەزۆر، بەلام جارێکی تر سایدۆ ڕادەکات و بەدەستی پیاوەکانی تەیمور بێگ بریندا دەبێت، خزم و هاوەڵەکانی لە ئەشکەوتێک دەیشارنەوە تاچاک دەبێتەوە، لێرەوە ململانێ نێوان پاڵەوان و دژە پاڵەوان دەگاتە لوتکە،

تەیموربەگ رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری دیاری دەکات خەڵکێک و دام و دەزگایی حکومی ناوچەکە بانگهێشت دەکات، ئاهەنگی بۆ دەگێڕن.

ژنی یەکەمی تەیمور بەگ کە پێشتر لە تەیمور بەگ دەپاڕێتەوە ژنی دوەمی بەسەر نەهێنێت، بەس تەیمور هەر سوردەبێت لەسەر ئەوەی زارێ بەزۆر لەخۆی مارە بکات بۆیە ژنی یەکەمی بەدزییەوە سایدۆ ئاگادار دەکاتەوە لە ڕۆژی هاوسەرگیری زارێ، لەڕۆژی ئاهەنگەکە، بردنی بوکێ بۆ ژوری زوا، لە ژوورەکە تەیمور دەیەوێت بەزۆر دەسدرێژی بکاتە سەر زارێ، بەلام زارێ بەرگری دەکات و زللەیەکی لێدەدات، تەیموریش لە تۆڵەی زللەکە دەڵێت دەبێت ئابڕوی بەرم، دەچێتە بەردەم ئامادەبوان دەڵێت زارێی نەفرەتی ژنە و کچ نیە واتە پاکیزە نیە، دەبێت ئابڕوی بەرین،

لێرەدا من شتێک تەواو کوردیم بیرکەوتەوە کە دەڵێت روی ڕەش بکەن سواری کەری بەکەن دەربەدەری بکەن، هەمان شت بە زارێ دەکەن و ڕوی ڕەش دەکەن و سواری کەری دەکەن و کلکی کەرەکەشی دەدەن دەستی و بە ناوچەکەدا دەگێڕن و هەموو بەنەفرەتی دەکەن، جارێکی تر لێرەدا پاڵەوانی فیلم سایدۆ دەرکەوێت و بەچەند چەکدارێکەوە تەقە لە تەیمور دەکات و دەیکوژێت و زارێ رزگار دەکات،

ئەم چیرۆکە باسی ئەو خۆشەویستە ڕاستەقینەیە لەنێوانیاندا کە زۆر دارێک دەیەوێت لێیان زەوت بکات.

ئەم فیلمە ناچێتە خانەی یەکەم فیلمی کوردی بەڵکو دەچێتە خانەی یەکەم فیلم کە باس لە کوردو دابونەریت و کلتوری کوردەواری بکات تەواوی کلتوری کوردەواری دەخاتە ڕوو کە لەو سەردەمەدا بونی هەبوە.

فیلمی زارێ Зарэ فیلمێکی زۆر جوانە بە شێوەیەکی زۆر جوان چنین بۆ چیرۆک و کرانەوەی کراوە، هەرچەندە بێدەنگە بەڵام هەندێ میکسی میوزیک لەگەل فیلمەدا هەماهەنگ دەڕوات،

فیلمی زارێ تاڕادەیەک دەتوانیت وەک فیلێکی کوردیە چونکە تەواوی فیلمە باسی کوردان دەکات، یاخود جلوبەرگ و هەندێک سەروکڵاوی ژنان و پیاوان و ئێکسسوارات بەکار هاتوە کە مۆرکی گەلانی کوردی پێوە دیارە، لەم کۆتایانەدا فیلمی زارێ Зарэ دۆبلاژی تەوای دیالۆگی فیلمەکە کراوە بۆ زمانی ئەرمەنی،

فیلمی زارێ 69 خولەکە، کە فیلمێکی بێدەنگی، ڕەش و سپیەو هەروەها بە شێوەی پەردە یاخود بەش مۆنتاژ کراوە کە لە 7 بەش پێکهاتوە، سەبتایتڵی نێوان دیالۆگە کان بەزمانی روسی نوسراوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP