دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 29/12/2021

تەندروستى جیهانى هۆشدارى ئەدات لە بارەى هەردوو گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا (دەلتاو ئۆمیكرۆن)

هەرێم نیوز 

بەرپرسانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیى ئاماژە بەوە ئەکەن، هەردوو گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا (دەلتاو ئۆمیكرۆن) پاڵنەرن بۆئەوەی ئاستی پێوانەی  توشبون بە پەتای كۆرۆنا تۆماربكرێت لە نەخۆشخانەكاندا، بە جۆرێک تسۆنامى جیهانى ناوزەدى ئەکەن

بەرپرسانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەیان بەوەكردوە، هەردوو گۆڕاوی دەلتاو ئۆمیكرۆن پاڵنەرن بۆئەوەی ئاستی پێوانەی  توشبون بە پەتای كۆرۆنا تۆماربكرێت لە نەخۆشخانەكاندا، لەكاتێكدا ئۆمیكرۆن بەشێوەیەكی زۆر خێرا خۆی بڵاودەكاتەوە ڤاكسینیش تەنها چارەسەر نییە بەرامبەری بەڵكو پێویستە رێوشوێنەكانی خۆپارێزیش لەگەڵیدا بگیرێتەبەر.

 

ئەو بەرپرسانەی رێكخراوی تەندروستی جیهان ئاشكراشیانكردوە، دەلتاو ئۆمیكرۆن هەردوكیان دەبنە تسۆنامی جیهانی بۆ توشبون بە نەخۆشییەكە، لەكاتێكدا پێكوتە پێویستە بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتی مردن، بەڵام واپێویست دەكات تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو لە هەر وڵاتێكدا 70%ی دانیشتوانەكەی ڤاكسینیان وەرگرتبێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP