هەرێم نیوز
دوای چوار رۆژ لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی
برین و نەدانی دەرماڵەکانیان، خوێندکارانی زانکۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنن؛بە
لە بەرچاو گرتنی بارودۆخەکان، پێمان باشە تا دەستپێکردنەوەی دەوام و کاتی گونجاو خۆپیشاندانەکان ڕابگرین.
خوێندکارانی ناڕازیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-11-2021 بەیاننامەیەکیان
لەبارەی بەردەوامبون و خۆپیشاندانەکانیان رایانگەیاند بۆماوەیەک رادەوەستن و لەبارەی
هۆکارەکانیش دەڵێن: بەشێکی زۆری خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکان رویشتونەتەوە و دەشڵێن:
ئامانجی خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدابراوە.
هەروەک ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن کە ئەو ئامانجانەی خوێندکاران
خۆپیشاندانیان بۆ دەکرد کاڵبوەتەوە و نەماوە و دەشڵێن: وەستمانمان بۆ پاراستنی گیانی
خوێندکارامە لەم بارودۆخەی ئێستادا.
ئەوە لە کاتێکدایە بۆ ماوەی چوار رۆژ خۆپیشاندانی خوێندکاران
دژی نەدانی دەرماڵە و کەمی خزمەتگوزاریی بەشە ناوخۆییەکان لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی
هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە بە توندوتیژی و گازی فرمێسکڕێژ
و تەقەکردن بەسەر ئەو خوێندکارانەوە وەڵام درانەوە.