لاهوری شێخ جەنگی لەسەرەتای گۆڕانكاری و رووداوەكانی 8ی تەموزەوە دۆڕاوی سەرەكی كۆی یارییەكانی ئامۆزاكانى بوە و شكست بەدوای شكست تۆماریدەكات .
لەتازەترین پێشهاتیشدا لەدووی ئەم مانگەدا لاهور شێخ جەنگی، لەساحەی شكستی خۆیەوە تۆپێكی ئاراستەی دەباشانییەكان كردو سەرەنجام بەسەسزا بەسەریدا شكایەوە و لەلایەن هاوسەرۆكی ئامۆزایەوە كارتی سوری بۆ بەرزكرایەوە بۆ دواجار لەیارییەكە كردیانە دەرەوە.
هەرچەندە لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزەوە، لاهور شێخ جەنگی، واپێشانیدا كە ئەو رابەرایەتی یەكێتی دەكا و ئەندامان و كادران و جەماوەری حیزبەكە لەگەڵ ئەو دان و بەشێوەیەكی كردەیش لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا كاری بۆ لاوازكردنی یەكێتی كرد و بانگەشەی ئەوەشی دەكرد كە بەبێ بونی ئەو یەكێتی دەكەوێتە شكستێكی گەورەوە و دۆرانێكی حەتمی چاوەڕێی دەكات .
بەڵام لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و سەركەوتنی یەكێتی وەك هێزی دووەمی كوردستان ئەم خەونەی هاوسەرۆكی پێشوی یەكێتی بەیەكجاری بەتاڵ بووە.
هەر بۆیە لە كۆتایی ڕێگادا و لەناچاریدا لە رێگای راگەیاندراوەكەیە كە ئاراستەی حیزبەكەی كردوە دەڵێت، گەر ئەو پیلانگێڕییانەی دەباشانیەكان بەردەوامبن و عینادیی سیاسی ئامۆزاكەی درێژەی پێبدرێت، دڵنیابن ڕێبەرایەتی بۆ حکومدارییەکی تەندروست و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە خەونێکی شاعیران .
ئەو بۆمبەی كە لاهوری شێخ جەنگی ، دەیویست لەرێگای ئەم ڕاگەیەندراوەوە بەدەبا شانییەكان و یەكێتی دا بیتەقێنێتەوە سەرەنجام بەخۆیدا تەقییەوە و شكستێكی تری بەركەوت .
هەربۆیە بافڵ تاڵەبانی، وەك تاكە هاوسەرۆكی یەكێتی و بەرەزامەندی زۆرینەی سەركردایەتی حیزبەكەی دواكارتی سوری بۆ لاهوری شێخ جەنگی بەرزكردەوە و لە گۆرەپانی یارییەكە كردیە دەرەوە.
لەبارەی دەركردنی لاهوری شێخ جەنگیش غازی کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەوەی بەمیدیاكان راگەیاند" بڕیاری دورخستنەوەكە لەژێر ڕۆشنای بڕیارەکانی لیژنەکەی مەکتەبی سیاسی بووە، کە بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی پێکهێنرابوو" .
ئەوئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی راگەیاندبوو، لاهور شێخ جەنگی و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی دژ بە یەکێتی و بەرژوەندی حزبەکەیان کاریان کردووە.
بریارەكەی بافڵ تاڵەبانی و لیژنەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی تەنيا دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و هاورێكانی ناگرێتەوە، بەڵكو ئەوە سەرەتای هەنگاوە و پێدەچێت چەندین ڕیكاری توندتریان بەرامبەر بگیرێتە بەر .
لەو بارەیەوە رۆژنامەوان شەنكار عەبدوڵا، چەند زانیارییەكی لەفەیسبوكی خۆی بڵاو كردۆتۆتەوە كەباسلەوە دەكات لەگەڵ بڕیاری دورخستنەوەی لاهوری شێخ جەنگی بریاریش دراوە بە گەرانەوەی سەرجەم مومتەلەکاتی یەکێتی لەئۆتۆمبێل و چەک و موڵک و ماڵ و نابێت چیتر لاهوری شێخ جەنگی میوانخانەی هەبێ و هێزی چەکدار کۆبكاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامە نوسە، لەئایندە یەكی نزیكدا دۆسیەی ژەهرخواردکردنەکان، دەبرێنە دادگا و لەڕێگای دادگاوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسەدا دەکرێت، هەموو تۆمەتەکانيش رووبەڕووی لاهور شێخ جەنگی دەکرێنەوە.
دوای ئەوەی لاهوری شێخ جەنگی هەستی بەشكستی راگەیەندراوەكەی كرد و زانی بۆمبەكە لەدەستی خۆیدا تەقیوەتەوە بە پەلەو لەڕێگای نوسراوێك كە بۆ سەركردایەتی یەكێتی ناردوە دەڵێت "دەسەڵاتەكانی خۆی وەكو هاوسەرۆك بەكار دەهێنێتەوەو سەرجەم بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانیش رەتدەكاتەوە".
هەرچەندە لەنوسراوەكەیدا لاهوری شێخ جەنگی، باسلەوەدەكات كە بریاری دەركردنی خۆی و چەند هاورێیەكی تری لەدەرەوەی پەیڕەوی حیزبەكەین و لە دەرەوەی كۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەنی سەركردایەتی بووە.
بەڵام بەرای چاودێرانی دۆخی ناو خۆی یەكێتی، بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی پشتبەستوە بەزۆرینەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حیزبەكە و دەرەنجامی هەڵبژاردنەكانیش ئەوەی سەلماندوە كەلاهور شیخ جەنگی كادرو جەماوەری یەكێتی لەگەڵدا نیە .
ئەوەی ماوە بوترێت و پێشبینی دەكرێت روو بدات جوڵاندنی چەندین كارتی بەهێزی دەباشانە دژ بەلاهوری شێخ جەنگی كە گرنگترینیان دۆسێی ژەهرخواردن كردنی بافڵ تاڵەبانی و مەلابەختیار و وەستاحەسەن، بەڕێوەبەری پێشوی ئاسایشی یەكێتییە و بەرنامەش هەیە كە تەواوی دانپێدانانی ئەو کەسانە بڵاوبکرێنەوە کەدەستیان هەبووە لە ژەهرخوارکردنی سەرکردەکانی یەکێتی.