هەرێم نیوز
کارکردن لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی شەقامی بازنەی 150 مەتری هەولێر دەستی پێ‌کرد و بە تەواوبوونیشی هەردوو ڕێگای سەرەکی هەولێر-شەقڵاوەو هەولێر و هەولێر-سلێمانی، بەیەکتر ئەگەیەنێت.
ئه‌ندازیار ئه‌میر عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژە‌ی ١٥٠ مەترى، سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی قۆناغى دووه‌می ئه‌م شه‌قامه تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، به‌شی دووه‌می ئه‌م شه‌قامه كه له ڕێگه‌ی شه‌قڵاوه تا ڕێگه‌ی كۆیه كاری تێدا ده‌كرێت، له ڕێكه‌وتی ٣١/٨/٢٠٢١ ده‌ستی پێ كردووه و وا بڕیاره له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ته‌واو بكرێت کە درێژیه‌كه‌ی ٧.٦ كیلۆمەترە و بڕی گوژمه‌ی خه‌مڵێنراویش بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه‌یان بریتییه له ٨٧ ملیۆن دۆلار.
ئەوەشی خستەڕو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژە‌یه پڕۆژە‌یه‌كی ستراتیژی و گه‌وره‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ده‌مانه‌وێت به باشترین شێوه كاره‌كانی به‌ڕێوه بچێت تا له كات و ساتی خۆیدا بتوانین ته‌واوی بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژانه ٤٠٠ ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا ده‌كه‌ن .
دەشڵێت: ١١٠٠ كارمه‌ند و كرێكاریشمان هه‌یه كه ڕۆژانه به به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی ١٢ بۆ ١٤ كاتژمێر كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیشه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی زۆری كارمه‌ند و كرێكاره‌كانمان كوردن كه ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت كه ئێمه له رێگه‌ی پڕۆژە‌یه‌كی وەهاوە توانیومانه هه‌لی كار بۆ زۆر له گه‌نج و لاو و خه‌ڵكی خۆمان بڕە‌خسێنی.
ئاماژە‌ی بەوەشکرد، خاڵێكی تر كه گرنگه ئاماژە‌ی پێ بده‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ماددانه‌ی له دروستكرنی ئه‌و پڕۆژە‌یه‌دا به كار هاتوون هه‌ر هه‌مووی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه ئێمه له كۆمپانیای هێمن گرووپ دوو كارگه‌ی قیرى گەورە و مەسفایەکى قیر و كارگەیەکی به‌ردی شكاو و سێ كارگه‌ی كۆنكرێتمان هه‌یه، كه ئه‌مانه هه‌مووی وا ده‌كات سوود و قازانجی فره‌لایه‌نی بۆ كوردستان هه‌بێت.
شه‌قامی بازنه‌یی ١٥٠ مەتری هه‌ولێر له پێنج قۆناغ پێك دێت. له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوو و به ڕووی شۆفێراندا كرایه‌وه کە ڕێگه‌ی شه‌قڵاوه تا ڕێگه‌ی به‌حركەیە به درێژی ١٠ کیلۆمەتر، ئێستاش كاركردن له قۆناغى دووه‌می ده‌ستی پێ كردووه.