دواین هەواڵ

جیهان‌

 18/10/2021

کۆڵن پاوڵ لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز

کۆڵن پاوڵ،  وەزیری  پێشوتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

ئەمرۆ 18- 10 - 2021  لە راگەیێنراوێکدا خێزانی پاوڵ بڵاویانکردووەتەوە، فەرماندە کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان ئەم بەیانییە بەهۆی دەرهاوێشتەکانی کۆرۆنا گیانی سپاردوە.

لەراگەیەندراوی خێزانەكەی كۆڵن پاوڵ ئەوەشهاتوە، پیاو باوک و باپیرەیەکی لێهاتوو، هەروەها ئەمریکییەکی مەزن و خۆشەویستمان لەدەستدا.

میدیای ئەمریکاش بڵاویانكردەوە، کۆڵن پاوڵ سەرەڕای وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسین گیانی لەدەستداوە.

کۆڵن پاوڵ، یەکەم وەزیری دەرەوەی رەشپێستی ئەمریکا بوو، لە 2001 تاوەکو 2005 لە پۆستەکەی مایەوە، لە چەندین ئیدارەی کۆمارییەکان بە داڕێژەری سیاسەتی دەرەوە ناودەبرا.

کۆڵن پاوڵ لە 5ی نیسانی 1937 لە نیویۆرک لەدایکبووە، 12ـمین سەرۆکی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا 1989-1993.

16ـەمین راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا 1987-1989. جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا 1986-1987. بەشداری لە شەڕی ڤێتنام کردووە لە کاتی شەڕی عێراق لە 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP