دواین هەواڵ

ئابوری‌

 04/10/2021

200 ملیاری دینارەکە گەیشتە هەرێم

هەرێم نیوز

له‌ چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 4/10/2021، حکومەتی ناوەند 200 ملیاری دیکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: "له‌ چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند, سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕی 200 ملیار دینار له‌ حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان".

به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی بودجه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق، بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، وه‌ك سلفه‌، تا ئه‌و كاته‌ی وردبینی له‌ داهات و پشكی هه‌رێم ده‌كرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP