برنی گەدە یەکێکەلە باوترین نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر.. ▪︎ هۆکارەکان زۆرن بڵام باوترینیان؛
١- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن لە گروپی دەرمانە دژە هەوکردنەکانی ناستیرۆیدی(NSAID) وەک پرۆفی ، ڤۆڵتارین، ناپرۆکسین...هتد
۲- بەکتریای گەدە.. ناسراو بە هیلیکۆباکتەر پایلوری.
۳-بەکارهێنانی دەرمانی خوێن شلکردنەوە بە؟تایبەت ئەگەر لگەڵ دەرمانی ئازارشکێن بەکاربێنرێت.وەک ئەسپیرین، وارفارین، یان دەرمانە ستیرۆئیدیەکان... هتد
٤- شێرپەنجەی گەدە. زۆر هۆکاریتر
▪︎کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بە برینی گەدە زیاترە لە کەسانی ئاسایی:
جگەر کێشان، خواڕدنەوە کحولیەکان، سترێس و قەلەقی درێژخایەن، خواردنە تفت وتیژەکان.. هتد
▪︎تێبینی... سترێس و جۆری خواردنڕاستەوخۆ نابنەهۆکار بو دروست بوونی برینی گەدە بە بوونی هۆکارە ڕاستەوخۆکانی لە سەرەوە باسکران..
▪︎نیشانەکان؛ کەم خۆراکی، ئازاری گەدە ، هێڵنج و ڕشانەوە، ڕەش بوونی پیسایی، دابەزینی کێش ...هتد
▪︎دەستنیشان کردن؛ لە ڕێگەی پێبینی گەدەوە دەکرێت دڵنیا بیتەوە لە بوونی برین لە ناوپۆشی گەدە و وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین بۆ زانینی هۆکارەکەی وەک بەکتریای گەدە و تێکچوونی خانەیی لە شێرپەنجەی گەدە..
▪︎چارەسەر؛
١- بەرەنگار بوونەوەی هۆکارەکانی تووش بوون بە برینی گەدە وەکباسیان لێوە کرا.
٢- بەکارهێنانی دەرمانی کەمکردنەوەی ترشی گەدە و چەندجۆرێکی تری دەرمان بەپێی هۆکارەکان وەک دەرمانی دژ بەکتریای گەدە.
٣- چارەسەر لەڕێگەی پێبینی گەدە( نازوور).. لە کاتی ڕودانی خوێنبەر بوونی گەدە.
٤- نەشتەرگەری لە کاتی تووشبوونبە ماکەکانی برینی گەدە وەک؛ کون بوونی گەدە، گیرانی ڕێڕەوی خۆراک بە هۆی برینی گەدە، شێرپەنجەی گەدە..هتد
▪︎ تێبینی.. هەموو نەخۆشێکی تووشبوو دەبێت پێبینی گەدە دووبارە بکاتەوەدوای ٨ هەفتە لە وەرگرتی چارەسەر بۆ دڵنیا بوون لە چاکبوونەوەی برینەکەی بە تایبەت ئەوانەی کە سامپڵ لەبرینەکەیان وەرنەگیراوە لەکاتی دەستنیشانکردن بە هۆی مەترسی خوێن بەربوون، یان هەر هۆیەکی تر .
بەهیوای سوود گەیاندن.
▪︎دکتۆر محمد عمر لەک.. بۆرد ( دکتۆرا) لە پسپۆری هەناوی و سینگ و دڵ
قوتابی بۆرد (دکتۆرا) لە پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و پێبینی گەدە و قۆڵۆن و ڕێڕەوی زەرداو و پەنکریاس ..