د.ئــاکــــۆ کــــریــــم جـــــلال پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان
درێژی منداڵ دوای لە دایک بوون نزیکەی ٥٠ سم گەر منداڵەکە مانگی خۆی تەواو کردووبێ( ٣٧ هەفتەی تەواو کردووبێ )
لە ساڵی یەکەمی تەمەنی ٢٥ سم درێژی زیاد دەکــــات.
لە ساڵی دووهەمی تەمەنی ١٢ بۆ ١٥ سم درێژی زیاد دەکـــات.
لە ساڵی سێهەم ٩ سم درێژی زیاد دەکــــات.
لە ساڵی چوارەم ٧ سم درێژی زیاد دەکــــات.
لە ساڵی پێنجەم ٦ سم درێژی زیاد دەکــــات.
لە تەمەنی ٤ بۆ ٤.٥ ساڵی درێژی منداڵ دەبێتە دوو ئەوەندەی درێژی کاتی لەدایک بوون واتە ١ مەتـــــر.
دووای تەمەنی ٥ ساڵی ساڵانە ٥ سم درێژی منداڵ زیاد دەکات تا تەمەنی باڵغ بوون دوواتر بە پێی رەگەزی منداڵ و باڵای دایک و باوک گۆرانکاری بەسەر دێت وە باڵای کۆتای دیاری ئەکــــــرێ .