هەرێم
نیوز
فه‌رمانده‌ی
یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداریی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ڕایدەگەیەنێت پیاوەکانم حەزیان لە جەنگە
و دەشڵێت: "چه‌كداره‌كانم له‌وه ده‌ترسێن كه به‌هۆی دۆخی ئارامه‌وه به‌یه‌كجاری
ده‌رفه‌تی شه‌هیدبوون له جه‌نگ له‌ده‌ست بده‌ن".
عه‌بدولڕه‌حمان
نیفیز، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداریی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه له 250 چه‌كدار
پێكهاتوون، به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاند، "هه‌موو پیاوه‌كانم حه‌زیان
به شه‌ڕ و جه‌نگه، بۆیه له‌و كاته‌وه‌ی هاتوونه‌ته كابوڵ هه‌ستیان به
ئاسووده‌یی نه‌كردووه".
دەشڵێت:
"ئێستا هیچ شه‌ڕ و كوشتارێك لێره نییه و پیاوه‌كانم هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ
دۆخه‌كه و ئه‌ركی رۆژانه‌یان رابێنن".
ئەوەشى
خستەڕو "چه‌كداره‌كانم له‌وه ده‌ترسێن كه به‌هۆی دۆخی ئارامه‌وه به‌یه‌كجاری
ده‌رفه‌تی شه‌هیدبوون له جه‌نگ له‌ده‌ست بده‌ن"، به‌ڵام وه‌ك وتی: "من
به‌وان ده‌ڵێم: هێشتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هید بن و بابه‌ته‌كه
ته‌نها په‌یوه‌ندی به كاته‌وه هه‌یه".
له وه‌ڵامی
پرسیارێكیش له‌باره‌ی جیاوازی بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌ر له 20 ساڵ و له‌گه‌ڵ ئێستا،
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی تاڵیبان وتى: "ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه په‌یوه‌ندی به بیر و
تێڕوانینی ئایینییه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئێستا و به‌ر له
20 ساڵی بزوتنه‌وه‌كه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه له ئاستی توانا و
شاره‌زایی و پێگه‌یشتنی تێڕوانینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، ئه‌وا هیچ گومانی تێدا
نییه كه جیاوازییه‌كی زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌ر له 20 ساڵ هه‌یه".
له‌باره‌ی
هه‌وڵی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه‌شیان بۆ پارێزگاریكردن له بوونی خۆیان له‌ڕێگه‌ی
توندوتیژی و تۆقاندنه‌وه، نیفیز جه‌ختی كرده‌وه، "كاری ئێستامان جیاوازه،
هه‌موو لایه‌ك رۆژ به‌ڕۆژ شاره‌زاتر ده‌بن".