دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 16/09/2021

خۆشتن بە بەفراو

دکتۆر بەھمەن میرانی- پسپۆری یورۆلۆجی و نەخۆشی پیاوان.

 لە کۆنەوە مرۆڤ خۆشتنی بە ئاوی سارد تاقیکردۆتەوە کە کاریگەری چاکی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە ئەگەر بە شێوەیەکی رێک و پێک ئەنجام بدرێت. خۆشوشتن بە ئاوی سارد ناشێ وەک دەرمان لێی بڕوانین، بەڵکو دەکرێت کارای یاریدەدەر بێت بۆ چاککردنی تەندروستی مرۆڤ و بەرگەگرتنی بۆ سترێس.

1-کاریگەری لەسەر ئیندۆرفینەکان: بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵ و خۆپاراستنی ئەمریکی، بەلانی کەمەوە سەدا10ی هاوڵاتیانی ئەمریکا پلەیەکی خەمۆکیان هەیە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مانەوە لە ئاوی سارد بۆماوەی 5 خولەک، هەفتەی دوو تا سێ جار، خەمۆکی لادەبات و زەوقی مرۆڤ خۆش دەکات.

2- سوتاندنی چەوری. مانەوە لە ئاوی سارد دا، (22 پلەی سەدی ) کاریگەری لەسەر خێراکردنی کرداری زیندەپاڵکردن-مێتابۆڵیزم هەیە. خۆئەگەر بابای خۆشۆر زێدە خۆری نەکات و ئاگای لە خواردن بێت ئەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کێشی زیادە ی لەشی دادەبەزێت.

3-سوڕی خوێن چالاک دەکات. ئەو داتایانەی لەبەردەستە، دەڵێن خۆشوشتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی زوو چاکبوونەوە ی وەرزشوانان لە پێکان. زیاد بوونی ئەدریناڵین سوڕی خوێن چالاک دەکات، خانەکان لە ژەهر پاک دەکاتەوە. تێکڕای تەندروستی و گەنجێتی مرۆڤ دەپارێزێت. هۆرمۆنی نێرینە دەردەدات.

ئایا خۆشتن بە ئاوی سارد بۆ هەموو کەس رێگەپێدراوە؟

بێگومان نەخێر، کەسانێک کە نەخۆشی دڵ، فشاری بەرزی خوێن، قەلەقی و دڵەڕاوکێ ی توند. زیانی هەیە. ئافرەت لە کاتی بێنوێژی دا، پەسەند نیە بەئاوی زۆر سارد خۆی بشوات.

خوێندکار، ئەگەر پێشتر خۆی ڕانەهێنابێت، نابێ بەئاوی سارد خۆی بشوات لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا.

چۆنیەتی خۆ ڕاهێنان بۆ ئاوی سارد :

سەرەتا بە پلەیەکی مام ناوەند دەست پێ بکە. بەشێوەیەک کە زۆر هەست بە نائارامی نەکەیت. بۆماوەیەک لەئاوێکی مەیلەو سارد دا بمێنەوە. هەناسەی قوڵ هەڵمژە بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتیت. دوای ماوەیەک وەرە دەرەوە.

پلەی گەرمی ئاوەکە کەمێ ساردتر بکە، کاتی مانەوەکەت زیاتر بکە تا دەتوانیت. هەناسەی قوڵ هەڵمژە. ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە دوو تا سێ جار لە هەفتەیەکدا. وای لێ دێت چێژێکی تایبەت لە خۆشتن بەئاوی سارد وەردەگریت و حەزلە ئاوی گەرم ناکەیت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP