دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 04/08/2021

چەند تەکنیکێکى ئاسان بۆ قەناعەت پێکردنى بەرامبەر

هەرێم نیوز

گرنگترین شت لە کاتی قسەکردندا چۆنیەتی دەربڕینی قسەکان و هەڵسوکەوتکردنی جەستەییە لەکاتی قسەکردندا، لێرەدا چەندین ڕێنموینیتان پێدەدەین تاوەکو توانای گفتوگۆتان بەرەوپێشتر ببەن گەر لە ئاستی پێویستدا نییە:

-بەکەسێکی گاڵتەچی خۆت دەربخە، بەڵام گەمژانە نا! ، ئەم توانایە لە خۆتدا گەشەپێبدە، چونکە زۆرێک لەوانەی تێکەڵی خەڵکی گشتین ئەم توانایەیان زۆر بە باشی بەکاردێنن.

 

-خەڵک حەزیان بە کەسانێکە لە سروشتی خۆیانەوە نزیک بێت هەوڵ بدە وەک کەسی بەرامبەرت ڕەفتاربکە یان باسی ئەو شتانە بکە کە ئەو حەزی لێیەتی و گرنگی زیاتریان پێبدە.

 

-دەربارەی شتە ئەرێنییەکان قسەبکەن و پرسیار لەیەکدی بکەن چوونکە ئەم هۆکارە وادەکات زیاتر ئاشنای یەکدی ببن، وەک حەزت لە چییە، دوور بکەوەرەوە لە قسەکردن دەربارەی ئاین و سیاسەت گەر یەکەم جارتە لەگەڵ کەسێکدا قسە دەکەیت.

 

-ئاماژە بۆ شتەکان بکە لەکاتی باسکردنی شتەکان و گفتوگۆکاندا، هەوڵ بدە پەیوەندی چاو دروست بکەیت لەگەڵ قسەکانت و کەسی بەرامبەرت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP